У нас вы можете посмотреть бесплатно عرفان مستەفا: کوردبوون و دەوڵەتبوون или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
كورد‌و كوردبوون و ده‌وڵه‌تبوون عرفان مسته‌فا كۆنفرانسی هزری نه‌ته‌وه‌یی و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی بۆ تاوتوێكردنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دیاریكردنی پێگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون و هۆكار و ئاسته‌نگه‌كان له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ، فدراسیۆنی رێكخراوه ناحكومیه‌كان به‌هاوكاری كتێبخانه‌ی گشتی سۆران له 27- 9- 2016 دا كۆنفرانسێكی سازكرد . له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌وه داوام لێكرا به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌شداری بكه‌م. منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو ساڵ‌بوو كه زانكۆم جێهێشتبوو و نه‌مده‌ویست به‌شداری هیچ كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زانستی له هه‌رێمدا بكه‌م زۆر هه‌وڵمدا كه له‌وه بمبه‌خشن كه به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌یان بكه‌م. به‌ڵام ئه‌و دووگه‌نجه‌ی كه رێكخه‌ری كۆنفرانسه‌كه بوون پێان زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه به‌شدای بكه‌م و منیش له راستیدا به هۆی ئه‌و ماندووبوونه‌ی كه ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆكان كێشابوویان بۆ رێكخستنی ئه‌و كۆنفرانسه زانستییه نه‌متوانی دڵیان بشكێنم و نائۆمێدیان بكه‌م. بۆیه بڕیارم دا كه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان بۆ بنوسم و بۆیان بنێرم تا دڵنیایان بكه‌مه‌وه كه من كاره‌كه‌یان به‌رزده‌نرخێنم و ده‌مه‌وێت كۆنفرانسه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو ببێت، به‌ڵكو ئه‌وانیش له‌وه بمبه‌خشن كه جارێكی تر بچمه‌وه ناو كۆنفرانس و كۆڕوكۆبوونه‌وه زانستیه‌كان. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وان هه‌ر نه‌یانبه‌خشیم و ناچاریان كردم له‌وێ ئاماده‌بم. كه ده‌ستم كرد به نوسینی لێكۆڵینه‌وه‌كه چوومه ناو كۆمه‌ڵه مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه‌وه كه نه‌مده‌توانی بازیان به‌سه‌ردا بده‌م و به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی درێژه‌ی كێشا‌و كه‌ڵكی ئه‌وه‌ی نه‌ما كه‌بتوانم له20 ده‌قه‌دا كورتی بكه‌مه‌وه. بۆیه بڕیارم دا له ده‌ره‌وه‌ی كاته‌كانی كۆنفرانسه‌كه وه‌ك سیمینارێك لێكۆڵینه‌وه‌كه پێشكه‌ش بكه‌م و له 20 ده‌قه‌ی پانێڵه‌كه‌ی خۆم ببه‌خشم به باسێك كه هاوڕێ ئازیزم (ئاراس شێردڵ) بۆ كۆنفرانسه‌كه نوسیبووی و به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌وه نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و خۆی به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بكات به باشم زانی كه باسه‌كه‌ی ئه‌و له كۆنفرانسه‌كه بخوێنم. باسه‌كه‌ی ئه‌و هه‌م كاته‌كه بۆی گونجاو بوو و جگه له‌وه‌ش باسێكی گرنگ بوو له باره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كه‌وه كه كه‌م و زۆر گرنگی پێنه‌داروه. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش كێشه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كوردانه‌یه كه له تاراوگه چاویان به ژیان هه‌ڵهێناوه. من باسه‌كه‌ی هاوڕی ئاراسم خوێنده‌وه به‌ڵام به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه به باسه‌كه‌ی خۆم تیگه‌یشتبوون و جگه له‌وه‌ش له میدیاكاندا پانێڵه‌كه په‌خشكرابوو و وانیشاندرابوو كه باسه‌كه باسی منه. یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه چه‌نجارێك ئه‌م پانێڵه‌ی په‌خش كردبوو كه‌ناڵی ئاسمانی رێگابوو و من بێگومان ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م و داوای لێبوردنیش له خاتوو شێردڵ ده‌كه‌م به هۆی ئه‌و هه‌ڵه ته‌كنیكیه‌وه. عرفان مستەفا