У нас вы можете посмотреть бесплатно ڤیدیۆ: دەستبەسەرداگرتنی سەدان چەك و هەزار فیشەك دا или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ڤیدیۆ: دەستبەسەرداگرتنی سەدان چەك و هەزار فیشەك دا ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر ٦٠٠ کڵاشینکۆف و دەمانچە و زیاتر لە شەش ھەزار فیشەک-دا. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، وردەکاریی ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنوری سلێمانی، بەمجۆرە دەخاتەڕوو: "ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤/١١/ ٢٠٢٢ لە بازگەی سلێمانی-عەربەت گومانلێکراوێک لەکاتی لێپێچینەوە و جێبەجێکردنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەری, خاڵی پشکنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی ھەڵدێت ئۆتۆمبێلەکەی لە ڕێڕەو دەردەچێت و وەردەگەڕێت، دواتر دەستگیردەكرێت. دوای پشکنین دەرکەوت تۆمەتبارەکە بارێکی چەکی لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا پێبووە کە پێکھاتبوو لە زیاتر (٢٥٠) دەمانچە. دوای ڕەزامەندیی بەڕێز دادوەر لەسەر ئەم کەیسە لێکۆڵینەوەی ورد دەستیپێکرد و زانیاریی زیاتر بەدەستھات لەسەر کۆگایەکی نھێنی کە سەدان چەک و ھەزاران فیشەک و پێویستی و پارچەی یەدەکی چەکی تێدا حەشاردراوە . لە ئۆپراسیۆنێکدا و بەھاوکاریی ھێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، لە (ناحیەی تەکیە) ی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریدا بارێکی تری چەکی ھەمان قاچاخچی دەستیبەسەرداگیرا کە پێکھاتبوو لە زیاتر ٣٠٠ کڵاشینکۆف و دەمانچە و پێنج هەزار ھەزار فیشەک و دەیان جۆر پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک".