У нас вы можете посмотреть бесплатно دەتەقێتەوە 🔴 لە سلێمانی پەلاماری باخی لاهور شێخ جەنگی درا или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
Join this channel to get access to perks: ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍 / @kurdplusc ---- 🔴 KURD PLUS contents are licensed by storyblocks. --- #KURDPLUS ------------------------- ئێوارهى ئهمرۆ کە ڕێکەوتی ٨ی ٣ی ساڵی ٢٠٢٣ هێزێك لهگهڕهكى كێله سپى له سنورى پارێزگاى سلێمانى ههڵدهكوتنه سهر سێ باخ کە یهكێك له باخهكان ھی لاهورى شێخ جهنگیه و له باخهكهدا ژمارهیهك چهكدار دهست گیردهكهن و دهست بهسهر ژمارهیهك پارچه چهكدا دهگرن و ھێزەکە لهناو باخهكهدا جێگیردەبن. --- زانیاریەکان باس لەوەدەکەن کە دووباخهكهى تر هی پۆڵادى شێخ جهنگى و کەسێکی نزیک لە لاھور شێخ جەنگییە و لهو دوو باخهدا دهست بهسهر ژمارهیهك پارچه چهكدا گیراوه. -- سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند ئەو ھێزە بە مەبەستی دەستگرتن بەسەر چەکی بێمۆڵەت و چەکداری ڕاھێنراودا ھەلمەتەکەیان ئەنجامداوەو زانیارییان ھەبوە کە کەسانێکی چەکداری ڕاھێنراو لەو باخانەدا مۆڵدراون و لەکاتی ھەڵمەکەتەشدا ئەوە دەرکەوتوە کە تەواوی زانیاریەکانیان دروستبوەو دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا گرتوەو چەند کەسێکیشیان دەستگیرکردوەو ژمارەکەیشیان ھەڵھاتوون پێشوەختە. ---- لەبەرامبەردا نوسینگەی لاهور شێخ جەنگیی ڕوونکردنەوەیەکی بلاوکردەوە کە ئەمە دەقی روونکردنەوەکەیە 🔹 وەک ئاشکرایە لە دوای ڕووداوەکانی ٨ـی تەمووزەوە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی حیزبەکەی پەنای بردۆتە بەر یاسا و هەموو هەوڵێکیشی بەو ئاڕاستەیە بووە، بەڵام لە دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگا و گەڕانەوەی مافەکانی وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گروپ و تاقمێکی لە یاسادەرچوو کە دەستیان سوورە بە شەهیدکردنی چەند هەڤاڵێکمان هەوڵی ئاژاوەگێڕیی دەدەن، هەر بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو گروپە لە یاسادەرچووە لە ڕێگەی هێزێکی چەکدارەوە بە بێ فەرمانی دادوەر و بێ هیچ بیانوویەک هەڵیانکوتاوەتە سەر باخی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی لە گوندی کێلەسپی لە شاری سلێمانی، لە کاتێکدا ئەو باخە دوو ساڵە بەکار نەهاتووە و هیچ هێزێکیشی لێ نییە، تەنیا چەند کەسێک کە خەڵکی ئەو ناوچەیەن وەک کارگوزار و باخەوان کاریان کردووە. لەگەڵ ئەوەی سەلامەتیی ژیانی ئەو کەسانەی لەو باخە کاریان کردووە دەخەینە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، لەهەمانکاتدا هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرینە بەر دژی ئەو یاساشکێنییە، سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکان و کونسوڵخانەی وڵاتان و دیبلۆماتکاران و نەتەوەیەکگرتووەکان لەم کارە مەترسیدارە ئاگادار دەکەینەوە کە لەسەر دەستی ئەو تاقمە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستی پێکردووە و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان و کار و پیشەی کاسبکاران و جوڵەی بازرگانەکان خراوەتە مەترسییەوە. دووپاتیدەکەینەوە کە ئەو تاقمە لە یاسادەرچووە باجی ئەو کارە نابەجێ و ناپەسەندەیان دەدەن و پیلانەکانیشیان لە زووترین کاتدا پووچەڵ دەکرێتەوە، هەموو یەکێتییەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو کارانە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی سوورتر دەکات لە هەوڵەکانی بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو بارە لارەی کە ئەو تاقمە لە یاسادەرچووە بەسەر یەکێتی و دەڤەری سلێمانیدا سەپاندوویانە. --- Background Music From YouTube Audio Library : ☀The Awakening - Patrick Patrikios Background Music Licensed by storyblocks : ☀Epic And Emotion :Valentina Gribanova ☀Fortitude :Humans Win -- THANKS FOR WATCHING