У нас вы можете посмотреть бесплатно ئاگاداربە خۆت نەتەوێ کەس ناتوانێ دەست بۆ شکۆت ببات или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ئیدی شکۆ (کەرامەت) ئەو شتە نییە وەکوو پێشتر لە دنیابینی ئێمەدا بوونی هەبوو، ئەمە شتێکە کە هێنان و بردن و بازرگانی پێوە ناکرێ و کەس ناتوانێ پێتی بدات و لێتی وەربگرێتەوە و یان بیشکێنێ! هەر کەسێک بێ چەندووچوون شکۆی هەیە، بڕیای خۆی لەسەر نەبێ هیچ کەس و هێزێک ناتوانن دەستیان پێی بگات! ئەم تێگەیشتنە دەربارەی شکۆ بۆ ئێمەی کورد هێجگار گرنگە، بە تایبەت کە لەم زەمەنەدا ڕەنگە بەگوێرەی پێویست توانای بەرەنگاری زلهێز و خاوەن دەسەڵات و خاوەن تەکنەلۆژیاکانمان نەبن، وەلێ گرنگە ئێمە لەوە تێبگەین کە هەرچییەک ڕووبدات ئەوان ناتوانن دەستیان بەشکۆمان بگات، ئەم تێگەیشتنە بە سەربڵندی دەمانهێڵێتەوە! لەم ئەڵقەیەی ژیان و بەرکەوتن دا کە ماوەی چل و پێنج دەقەیە، پرسی شکۆ بەوردی بۆ بواری پەروەردەی منداڵ و تاک لەنێو خێزان و سیستێمی خوێندندا و کایەی دەسەڵات و یاسا و کۆی ژیانیش ڕوونکراوەتەوە. هەموو ساڵێک هەوڵ دەدەم لە کۆتایی ساڵدا کارێک پێشکەشی دنیابینی و فەرهەنگی کوردی بکەم، کە پيم وابێ بەهای هەیە و دەکرێ وەکوو دیارییەک لێی بڕواندرێ! ئەمساڵ ئەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن بوو، سوپاس کە "کات بە گوێگرتن لەو ئەڵقەیە دەربارەی پرسی شکۆ دەبەخشیت و دوایەش ناردنی بۆ هاوزمانێکمان💐💐 لینکی ماڵپەڕ بۆ گوێفرتن لە کۆی ئەڵقەکانی پۆدکاستەکە لە بایۆ یە! نەریمان ئاغالی _________________________ #پۆدکاستی #ژیان_و_بەرکەوتن #کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە #دەرونناسی #ژیان #بەرکەوتن #پۆدکاست #خۆناسین #تێگەیشتن #فێربوون #کورد #کوردی #ژیانسازیی