У нас вы можете посмотреть бесплатно دەقی وتەکانی مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا لە پارێزگای هەولێر ١٧-٣-٢٠٢٦ или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
رۆژتان باش ئێمە ئەمڕۆ هاتین بۆ ئێرە لە پارێزگای هەولێر سەردانی ژووری ئۆپەراسیۆن بکەین بۆ بەسەرکردنەوەیان و دڵنیابوون لەوەی کە ئینشەڵڵا شاری هەولێر و کوردستان لە دەستێکی ئەمین و ئارامدایە و ئینشەڵا سەقامگیری و ئاسایش لە کوردستان بەردەوام دەبێت. من سوپاسی جهود و خەمخۆری و شەونخوونیی هەموو ئەو هێز و لایەنانە دەکەم کە بەڕاستی بە هەستێکی بەرزی بەرپرسیارێتییەوە رەفتاریان کردووە، هێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی و پۆلیس و ئاسایش و هێزەکانی ئەمنی و بەرگری شارستانی و دائیرەکانی خزمەتگوزاری و تەندروستی و هەموو ئەو بەڕێزانەی کە شەو و رۆژ خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی نەهێڵن خوا نەخواستە هیچ کەمتەرخەمییەک رووبدات، و خەڵکی ئێمە دەبێت دڵنیابن کە ئێمە هەمیشە لە خەمی وەزعی ئەوانداین و هەرچی پێمان بکرێت بۆ باشترکردنی وەزعەکە و بۆ ئەوەی کوردستانمان پارێزراوبێت دەیکەین. هەر وەکوو پێشتریش لە خۆشی و ناخۆشی پێکەوە بووین، ئێستاش پێکەوە دەبین، مان و مردنمان پێکەوە دەبێت و ئینشەڵا ئاسۆیەکی گەش و ئاشتی و سەقامگیری چاوەڕێی وڵاتەکەمان دەکات و دەمەوێت خەڵکی کوردستان هەموو دڵنیابن کە ئێمە بە هەموو توانایەکی خۆمان هەوڵ دەدەین کە کوردستانمان پارێزراوبێت، خەڵکی ئێمە پارێزراوبێت. هەرچەندە ئێستا ناوچەکەمان بە شەڕێکدا تێدەپەڕێت کە ئەم شەڕە نە ئێمە دەستمان پێکردووە، نە دەتوانین بیشی وەستێنین، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین کە کوردستانمان پارێزراوبێت و خەڵکی ئێمە پارێزراوبێت. من هەروەها دەمەوێت پیرۆزبایی مانگی رەمەزان و هاتنی جەژنی رەمەزان و جەژنی نەورۆزیش لە هەموو خەڵکی کوردستان و موسڵمانان پیرۆز بکەم، هیوادارم کە جەژنی خێر و خۆشی بێت و ئینشەڵڵا خێر و بەرەکەت روو لە وڵاتەکەمان بکات و گرژی و ناخۆشیش بەرەو کۆتایی بڕۆن ئینشەڵڵا. ئەم شەڕەی کە ئێستا هەیە بێگومان کاریگەری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستانیش هەبووە، بەڵام هەروەک باسم کرد، ئێمە بەشێک نەبووین لەم شەڕە، و دەمانەوێت کوردستانمان پارێزراوبێت، هەرچەندە هەندێک جار بەداخەوە پەلاماری کوردستان دراوە بە درۆن و بە مووشەک، کە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت وە هەرێمی کوردستان نە مەترسییە بۆ سەر کەسێک، نە بەشێکە لە هیچ پلانێک و مەترسییەک بۆ هیچ لایەنێک. بۆیە داوا دەکەین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی لە حکوومەتی فیدراڵی کە رێگری بکەن لەو کەسانەی پەلاماری هەرێمی کوردستان دەدەن، بەتایبەتی ئەو هێز و گرووپە لەیاسادەرچووانەی کە بە درۆن بەردەوام پەلاماری هەرێمی کوردستان دەدەن، ئەمە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و حکوومەتی فیدراڵی بەرپرسە بە راگرتنی ئەمانە، بە سنووردانان بۆ ئەمانە، چونکە بەشێک لەمانە مووچەخۆری حکوومەتی فیدراڵین لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە پڕچەک و پارەدار کراون و ئێستا چاوەڕوانی ئەوە لە حکوومەتی فیدراڵی دەکەین کە لە ئاستی بەرپرسیارێتی خۆیاندا بن و نەهێڵن چیتر ئەم گرووپانە بەم شێوەیە پەلاماری کوردستان بدەن. سوپاسێکی زۆری هاوپەیمانان دەکەین کە بەڕاستی دەورێکی یەکجار زۆرباشیان هەبووە لە خستنەخوارەوەی ئەو درۆن و مووشەکانەی کە ئاراستەی بەتایبەتی شاری هەولێر دەکرێن، و سوپاسی پشتیوانیی هەموو دۆستەکانمان دەکەین کە لەگەڵمان وەستاون و ئێمەش بەردەوام دەبین لەوەی کە پارێزگاری لە دەستکەوت و مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەین. دەمەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیابن لەوەی کە ئێمە هەرچیمان پێبکرێت دەیکەین بۆ پاراستنیان و سوپاسی خۆڕاگری و ماندووبوونی هەموولایەکیش دەکەم، سەرەخۆشی لە ماڵە شەهیدان دەکەم، سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو شەهیدە سەربەرزانە دەکەم چی ئێستا چی پێشووتر کە بۆ بەرگریکردن و پاراستنی هەرێمی کوردستان خوێنیان بەخشیوە، تەمەننای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم و هیوادارم بە زووترین کات ئەوانیش چاک ببنەوە و سوپاسی ماندووبوونی خەڵکی کوردستانیش دەکەم کە تەحەمولێکی زۆریان کردووە بەتایبەتی زۆرجار پارچەی ئەو مووشەک و درۆنانەی کە لێدەدرێن دەکەونە خوارەوە بەر ماڵان دەکەون، هیوادارم ئەوانیش ئینشەڵا هەرچی ئەگەر ئێمە پێمان بکرێت بۆ یارمەتیدانیان پەیوەندیمان پێوەبکەن بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر یارمەتی ئەوانیش بدەین. لەو ماوەیەدا بابەتێکی تر هەبوو کە دەمویست لەسەر ئەویش چەند خاڵێک هەیە باسی بکەم، بابەتی هەناردەنەکردنی نەوتە بۆ دەرەوە کە لەم دوو سێ ڕۆژەی رابردوو بینیمان چەندین بەیاننامە دەرچوون، هەم لەلای حکوومەتی فیدراڵییەوە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە هەم لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەوەی راستی بێت من دەمەوێت بۆ خەڵکی کوردستان شی بکەمەوە و راستی بکەمەوە کە ئێمە وەکوو هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەموو کەسێک پەرۆشی وەزعی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستانین، پەرۆشی بابەتی مووچە و دابینکردنی بژێویی ژیانی خەڵکی کوردستانین، هیچ کەسێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر خەمخۆری ئەم بابەتە نەبووە و نییە.