У нас вы можете посмотреть бесплатно باوەحاجی بەشی دوو ٢ BAWEHACI или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
کتێبی باوەحاجی مردوو دەخاتەوە سەر قاچی! واباوە کە بۆ سەر بەرگی کتێب و نووسراوە، شتێ وەنووسرێ وەکوو کورتکراوە! باسی ناوەرۆک بکات و بڵێ باسی چکراوە! بۆیە منیش ئەو چەند دێڕەم بۆ سەر بەرگی کتێبەکە داناوە: باوەحاجی کەسێ جیهاندیدە و چاوکراوە، زانیویەتی سووڕی عەرز لە دەستی کێ نراوە! ئەوەی پووڵوپارەی بەدەستە، خێوەو سووڕی عەرزی لە دەستە! دەسەڵاتی پێدراوە و گەزی درێژە و دە بستە! بۆیدەرکەوتووە چباسە؟ ئەگەر مردەلۆخە بێ، لوت داژەنێ و کۆپە بێ! فکر و زکری تۆبە بێ! لە ترسی مردن بێ هۆقە بێ! بە دوای شەڕابو حۆریدا سوتاو لە ناو سۆپە بێ! لە ناو مزگەوت خزێ و نوێژوڕۆژوی تۆشە بێ! خۆ هەر لە ئێستاوە مراوە، زیندو نییەو فەوتاوە! بۆیە بیروزکری گۆڕیوە، هەرچی کۆنو فەڕتوتە، قسەوباسی پەڕپووتە، لە ناو مێشکی دەرداوە، شتی تازەو نوێی تێناوە! هەوڵیداوە بیر وەکا، دڵومێشکی ژیر وەکا! گڕو نەگرێ و لەوەپتر خۆیی پیر وەکا! هەوڵیداوە ئازا بێ! درۆ دەگەڵ خۆیی نەکا دەگەڵ خۆێیدا تەبا بێ! نابێ پیسوچڵکن وەجوڵێ دەبێ جوانو پۆشتە کەوا بێ! دەگەڵ خەڵکومرۆڤدا یەک بانو دووهەوا بێ! بۆ ئەم دنیا تێکۆشێ،ئەولا با هەر تەبا بێ! پووڵ و پارە کۆ وەکا، سووڕی عەرزی لەلا بێ! ترسو خۆفی نەمێنێ چاوی لە سەر حەوا بێ! لە خوا وەپاڕێ ڕووت و پێپەتی نەکا لە برسانا مرا بێ! لەوەش گەیشتووە کە ئیشاڵا و ماشەڵا گرێ و گۆڵی ژیانی لانابا، یان ئەوەتا خوڵا دراوی بە کولاوکێدا بۆ نابا! هیچ لە گەڵ قسەی ئەوانەشدا نەبووە کە وتویانە پارە بەکار نایە، وتویەتی ئەوانە هەڵە دەکەن مێکشیان کای تێدایە! یان پێیوانەبووە خوا دەنێرێ ڕزق و ڕۆزی خۆ، دەگەل خواردنو نانودۆ، بۆیە پێویست ناکات مرۆڤ ماندوو بکا خۆ! بۆیە قۆلی لێهەڵمالیوە گەزوڕبەی لەلا بێ! ئاتاجی خەڵکی نەبێ دەست پان وەکا بە سواڵوسەدقە ژیا بێ! دەمدرێژ و دەمهەراش هەر خۆیی دەبێ خەڵکی دەرس دابداو بڵێ دەبێ ئاوا بێ! کەس بۆی نەبێ بڵێ باوەحاجی نابێ کەرت بە بەر دەرکی من دابێ! زانیویەتی ئەوی ڕۆیی ناگەڕێتەوە، بۆیە نابێ لە غەم گوزەشتە دابێ! ئەویی لە زاری دەرچوو، تازە ڕۆییوە بۆیدەرچوو، با لە سەر حەسابی بادی هەوا بێ! نابێ غەمی خەڵقیتر لە سەر پشتی بار بکا، دەبێ غەمی خۆیی لە دڵ دابێ و بەس بۆ خۆیی هاوار بکا! نەترساوە بە قەرز ژیا بێ، لە ترسی جەهەنەم و دۆزەخ بە تەمای بەهەشتی خوا بێ! هەر کە گەورە بووە و لە چوار دەوری خۆیی خۆرد بۆ تەوە، بە قوڵی بیری لە خۆیی کردۆتەوە! نابێ گەوج و نەفام بێ! بەردەوام برسی لە دوایی یەک ژەمە نان بێ! دەبێ تێر و تەسەل، لە ناو کۆشکی حەمام بێ! نابێ بە دوای کاروبارەوە بچتە دایرە و داوای لە کاربەدەستی نەفام بێ! دەبێ وەزیر و وەکیل بە دوای ئەودا لە بەر دەرکەو شەقام بێ! ئەو دەبی گرێکوێرەی ئەوانە وەکات کە دەسەڵاتیان زەلام بێ! لەڕاستید خواستەکانی بەدی هێناوە، پووڵوپارەیەکی زۆری سەریەکناوە! لە وەزیر و وکیل ڕاساوە، لە قوبەدار و سەرلشکر تووڕە هەڵگەڕاوە، دارۆغەی شار و پیاوی حوکمەتی هەر ... وە! ئەو وتەی لوقمانی حەکیمیشی لە ناو مێشکی چەقاوە، کە پرسیاری لێکراوە؟ ئەو هەموو ئەقڵو ئاوەزەی لە کوێوە هێناوە؟ وەرامی داوەتەوەو وتویەتی: هەرچی بێ ئاقڵەکان کردویانە، من نەمکردووە! فووم لێکردووە و بایی بردووە! بۆیە وتەی لوقمانی حەکیمی لە ناو مێشکیدا جێ کردۆتەوە! بەڵام پێچەوانەوە بەرانبەری خەڵک و جەماوەر سەروبەری تێککردۆتەوە! هێمن زانا