У нас вы можете посмотреть бесплатно Hassan Zirak, Ham Narince u حەسەن زیرەک، هەم نارنجەو هەم بێیە или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
حەسەن زیرەک هەم نارنجەو هەم "بێ" "بەهێ"یە ڕاڤەی وشە پێویستەکانی گۆرانییەکانی زیرەك: قیمەت گران، وەزن سووکە، وەك ئەشرەفیی بچووکە خـزمـینـە مـەمـکـەن لـۆمـە، ســافـە ئـەڵـێـی مـەکـووکە ئەشرەفیی: دراوێکی بچووکی لە ئاڵتوون چێکراوی ئێران بوو مەکووك: مەکۆك: دارێکی بچووکی سافە لە ئامێری ڕستن و چنیندا هەیە، مەکووك لە شێوە و قەبارەی هەلووك دایە. ** کزەیەك لە من، یەکێك لە شەماڵ بیبڕین بە باڵای یاری بێ خەیاڵ بێ خەیاڵ: بێ هەست، گوێنەدەر بێ خەیاڵ و بێ ئەندێش هەر یەك شتن، هەروەك لە جێیەکی دیکە هاتووە: یاڕەب کەس وەك من شەو دەروێش نەبێ تەوەلای وەتەن، قەوم و خوێش نەبێ وەك گورگی برسیی بێ ئەندێش نەبێ *** لە سیلەی قەبران هاوارە حاکم بـا بمدات لە سێدارە سیلەی قەبر: گوێ قەبر، سوێی قەبر **** دۆستی گـەورەم توورانە، چـاوی ڕاستم خەجێیە بەردەرکی ماڵی تووران پۆستی گۆێچکە دەرێیە پۆست: پێگە، پایەگا، بنکەی سەربازیی گوێچکە دەرێ: گوندێکی خۆرهەڵاتی کوردستانە. واتە بەردەم ماڵی تووران خان، بنکەی پاسەوانییە. ***** قـــەد بـــاریـکـــەی ئــەی بــاڵابــەرز جووت مەمکت، شەمامەی سەرتەرز خــواوەنــد بــۆ مـنـی کــردووە فــەرز شەمامەی سەرتەرز: شەمایەیەك کە تەرزی پێوە مابێت، تەرز لاسکێکی باریکە بە مێو و بڕکی بێستانەوە: (شووتی، کاڵەك، ترۆزی، خەیار)ەوە هەیە، ئەم تەرزە لە شووتیدا، ئاسانکاریی دەکات بۆ زانینی پێگەیشتنی شووتییەکە. هەر کات تەرزی شووتییەکە وشك بوو، نیشانەی ئەوەیە کە شووتییەکە پێگەیوە