У нас вы можете посмотреть бесплатно ئاهەنگی کۆتای هاتنی پێشبڕکێی قورئانی پیرۆز لە نوسینگەی دەزگا/ هەولێر или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
چوارشەممە 28/12/2022 نوسینگەی دەزگای نوری حیكمە بۆ ساڵی ( چوارەم ) ھەڵسا بە ئەنجامدانی پێشبڕکێی قورئانی پیرۆز بۆ منداڵ و نەوجەوانان لە ئاستەکانی( 1 جزئی، 2 جزئی، 3 جزئی و 4 جزئی) لەسەر ئاستی هەردوو بەشی منداڵ و نەوجەوانانی کوڕان و کچان لە نوسینگەی دەزگا. پێشبڕکێیەکە بە دوو قۆناغ بەرێوەچوو، لە قۆناغی یەکەم کە لە ماوەی دوو هەفتە ئەنجامدرا لە بەرواری 19/11/2022 تاکو 30/11/2022، هەر بەشەو لە ڕێگای لێژنەی تایبەت بە خۆیان هەلسەنگاندنیان بۆ قوتابیان کرد، کەژمارەیان (201) قوتابی کوڕ و(218) قوتابی کچ بوو، پاشان یەکەمەکانی هەر ئاستێک لە کوڕان و کچان دەرچوون بۆ قۆناغی دووەم کە ژمارەیان (20) قوتابی کوڕ و(31) قوتابی کچ بوو. قۆناغی دووەم لەبەرواری 3/12/2022 تاوەکو7/12/2022 بەڕێوەچوو، کە تیایدا لە رێگەی لێژنەیەکی تایبەت بە چوار ڕۆژ هەڵسەنگاندن بۆ قوتابیان کرا و بۆ هەر ئاستێک، یەکەم و دووەم و سێیەم دیاریکران. ئەمڕۆ لە ئاهەنگەکەدا تەوای دەرچوانی قۆناغی دووەم خەڵات کران، وە بڕوانامە و خەڵاتی تایبەت بەخشرا بە یەکەم و دووەم و سێیەمی پێشبڕکێیەکە.