У нас вы можете посмотреть бесплатно Dana Xani или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
بومەتە دەریا بە ناڵەو قوڵپی فرمێسکی گەشم غەرقی خوێناوە بەجارێ دەر هەتا ناخی لەشم بێ کەسی ئەنجامی وایە من دەڵێم نیم و هەشم قەت لە دونیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم مات و داماوو پەشێوو بێ کەس و چارە ڕەشم ................................. من دەمێکە دورە لێم بەهرەی ژیانی بەختەوەر زۆر مەحاڵە باخی هیوام بەم سزایە بێتە بەر چونکە کوردم بۆتە پیشەم بێ ووڵاتی و دەر بە دەر سەردەمێک ئاوارە بووم و ماوەیەکیش دەست بەسەر نەمدی ڕووی ئاسودەیی هەر توشی گێرەو قەرقەشم ................................. وام لە دۆزەخدا برایان تا نەمردووم بمگەنێ زۆر لە خۆی بێزارە گیانم چاری دەردێکی بەنێ گەر بە زوخاویش شیفامە بێ یەک و دوو بمدەنێ نایەڵێ دوژمن بە ڕەنگە زەردەکەی من پێکەنێ تادەمی مردن ئەمن مەمنونی فرمێسکی گەشم ................................. پێنج خشتەکی حەمە عەزیز لە سەر هۆنراوەیەکی مامۆستا هێمن