У нас вы можете посмотреть бесплатно ماموستا محمد عبدالكريم ( شەو نوێژ لە تاوان دوورت دەکاتەوە ) или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ماموستا محمد عبدالكريم ( شەو نوێژ لە تاوان دوورت دەکاتەوە ) --‐-------‐-----‐----------------- شەو نوێژ لە کەیەوە دەست پێ دەکات و چەند ڕکاتە ؟ بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى ١- كاتەكەی لەدوای نوێژی عيشا دەست پێدەكات هەتا پێش بانگی بەيانی ؛ واتە هەركاتێك لەم كاتانەدا بکرێت دروستە ؛ بەڵام کۆتایی شەو لەهەمووی باشترە و خێر ترە . ٢- ژمارهی ركهعهتهكانی پێك هاتووە لە يازدە ركهعهت ؛ دوو ركهعهت دوو ركهعهت دەكرێت ئينجا لەكۆتايی يەك ركهعهت دەكرێت ؛ وە هەندێک لەزانایان فەرمویانە ئەگەر لە یازدە رکەعەت زیاتریش بکرێت دروستە و ئاساییە . ٣- مەرج نيە ئیلا بخەویت ئينجا هەڵبستیت شةونوێژ بكەی ؛ دروستە يەكسەر لەدوای نوێژی عيشا راستەوخۆ شەو نوێژەکەت بكەیت و ئاساییە ؛ بەڵام چەند درەنگتربێت خيرترە و باشترە . ٤- وە نيەت هێنانيش بەدڵەو بەزمان نيە ؛ بەدڵ نيەتت هەبێت كە ئەم شەونوێژە تەنها لە پێناو خوای گەورە ئەنجام دەدەیت . ٥- وە سەبارەت بەفەزڵەکەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی : ( أَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ صَلَاةُ اللَّيْلِ) رواه مسلم . واته : گهورهترین و چاکترین نوێژ لهدوای نوێژه فهڕزهكان شهونوێژه .