У нас вы можете посмотреть бесплатно شەڕی نێوان بانگخوازە سعودییەکان و دەسەڵاتی پاشایەتی سعودیە، سەلمان عۆدە بەنمونە или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ڕاپۆرتی ژووری هەواڵی کەناڵی ئاسمانی پەیام... دوای ساڵێك لەدەستگیركردنی، ڕۆژی سێشەممە یەكەمین دادگایی سەلمان عۆدە بانگخوازی دیاری سعودی لە ڕیازی پایتەخت بەڕێوەچوو. هەژماری موعتەقەلی ئەلڕەئی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە تایبەتە بەو زانا و كەسایەتییانەی لەسەر بیروبۆچونەكانیان حكومەتی سعودیە دەستگیری كردون، بڵاویكردووەتەوە: لە پڕۆسەی دادگاییەكەدا داواكاری گشتی سعودیە بەتۆمەتی تیرۆر، داوای سزای لەسێدارەدانی بۆ عۆدە كردووە. موعتەقیلی ئەلڕەئی ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە داواكاری گشتی سعودیە ٣٧ تۆمەتی جۆراوجۆری ئاڕاستەی سەلمان عۆدە كردووە، تۆمەتی تیرۆر، بڵاوكردنەوەی فكرەی نامۆ، یارمەتی قەتەر، هاوكاری ئیخوان موسلیمین وپلاندانان دژی حكومەت، لەو تۆمەتانەن كە داواكاری گشتی سعودیە داوای لەسێدارەدانی عۆدەی لەسەر دەكات. لایخۆیەوە عەبدوڵا عۆدە كوڕی سەلمان عۆدە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەسەر تەندروستی باوكی تویتێكی كردووەو نوسیویەتی: تەندروستی باوكم جێگیر نییە و نەخۆشیی بەرزیی فشاری خوێنی لەگەڵە. كوڕەكەی سەلمان عۆدە باسی لەوەشكردووە لە ١٥ی مانگی ئابی ئەمساڵ بەشیوەیەكی چاوەڕوان نەكراو باوكی هەواڵی پێداوە, لە زیندانەكانی جددەوە بۆ گرتوخانەی حایر لە ڕیازی پایتەخت دەیگوازنەوە. عەبدوڵا عۆدە لە زاری پاسەوانی گرتوخانەی جددەوە گواستویەتییەوە چەند جارێ بەنهێنی لێكۆڵینەوە لەگەڵ باوكی كراوە. دوای بڵاوبونەوەی تۆمەتی تیرۆر بۆ سەلمان عۆدە، لایەنگرانی ئەو بانگخوازە ئیسلامییە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە عۆدە زیاتر لە ١٤ ملیۆن فاڵەوەری هەیە، بە هاژتاگی سەلمان عۆدە تیرۆرست نییە هەڵمەتی ئیدانەی تۆماتباركردنی عۆدەیان دەستپێكردووە. دەستیگركردنی سەلمان عۆدەی ٦١ ساڵ لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٧ لەگەڵ ٩ زانای تری سعودی، لەكاتێكدا بوو محەمەد سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە هەڵمەتێكی چاكسازی سیاسی و ئابوری ڕاگەیاند وبەڵینی دا ڕەوشی مافی مرۆڤ و خزمەتگوزارییەكان بەرەوپێشەوە ببات. عەوز قەرەنی، عەبدوڵا حامد، عصام زامل، عەبدولعەزیز تەریفی و عەلی عمری, دیارترینی ئەو بانگخوازانەن كە هێزە ئەمنییەكانی سعودیە دەستگیری كردون، سەرەڕای نیگەرانی و ناڕەزایی دەزگا و ناوەندە نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ، سعودیە ئامادە نییە ئەو زانایانە ئازادبكات و تا ئێستاش بەشێوەیەكی ئاشكرا دادگاییان بەڕێوە نەچووە.