У нас вы можете посмотреть бесплатно سەبیحە شێخ جەلال или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
سەبیحە شێخ جەلال هاوسەری عەلی عەسکەری سەبیحە شێخ جەلال، خێزانی عەلی عەسکەری ، سەبیحە خان لە ساڵی ١٩٤٤ لە سەرگەڵو لە بنەماڵەیەکی شێخزادە لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٥٩ لەگەڵ عەلی عەسکەری هاوسەرگیری دەکات و ماوەیەکی کورت لە کەرکووک دەژی. ئەگەرچی بواری ئەوەی بۆ نارەخسێت بچێتە بەر خوێندن، بەڵام خۆی فێری خوێندن و نووسین دەکات. سەبیحە بە بەردەوامی لەگەڵ مێردەکەی لەگەڕاندا دەبێت. عەلی عەسکەری لە سەرەتایی لاوێتییەوە تێەکەڵاوی سیاسەت دەبێت و ئەندامێکی چالاکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت. لە ساڵی ١٩٦٠ دەکرێتە بەرپرەسی پارتی لە موسڵ و کەسێکی بڕواپێکراوی مەلا مستەفا بارزانی سەرۆکی شۆرش دەبێت. لە دوای جیابوونەوەی باڵێ جەلالییەکان لەسەر داوای مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و هاورێکانی شوێن ئەو باڵە دەکەوێت و دەچێتە هەمەدان لەگەڵیان. دواتر لە ساڵی ١٩٧٤ دەچێتەوە شاخ و بەشداری لە شۆرشدا دەکات. سەبیحە شێخ جەلال لە ساڵی ١٩٧٦ جارێکی دیکە لەگەڵ مێڕدەکەی و منداڵەکانی دەچنەوە شاخ و پاشان دەچێتە سوریا و لە ساڵی ١٩٧٩ دەگەرێتەوە عێراق و پاشان کوردستان و لە سلێمانی نیشتەجێ دەبێت. لەم بەرنامەیەدا سەبیحە خان، چەندین لاپەڕەی ژیانی خۆی و عەلی عەسکەری هەڵدەداتەوە.