У нас вы можете посмотреть бесплатно باوەڕنما؛ چۆن بە کولتووری کوردانە دینداری بکەین؟ или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
لەم بەرنامەیەی باوەڕنمادا، گەنگەشەی ئەوە کرا کە ئێمە کورد چۆن بە کولتووری کوردانە دینداری بکەین. لە بەرنامەکەدا پ.ی.د. محێدین محەممەد خانی، پسپۆڕی دەروونناسیی پەروەردەیی، د. مورشید مەعشووق خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و، د. بوشرا کەسنەزانی بەشداریان کرد و هەریەکە لە روانگەی پسپۆڕیی خۆیانەوە بیروڕای خۆیان خستەڕوو. لە سەرەتای بەرنامەکەدا باسی ئەوە کرا کە لەو رۆژەوەی ئیسلام هاتووەتە نێو کۆمەڵگەی کوردییەوە، بە جۆرێک تێکەڵ بووە کە هەست بە نەگونجان و گرێ ناکرێت. دین وردە وردە لەگەڵ کولتووری کوردیدا ئاوێتە بووە، بەشێوەیەک کە ناتوانرێت دین لە کورد بستێنرێتەوە. دکتۆر بوشرا کەسنەزانی ئاماژەی بەوە کرد کە کولتووری کوردی خۆی چەندین دیاردەی جوان و مرۆڤانەی تێدا بووە، وەکو میوانداری و نەرمونیانی و، ئایینی ئیسلامیش ئەو دیاردانەی زەقتر و جوانتر کردووەتەوە. بەشداربووانی بەرنامەکە نموونەی مەزنە پیاوانی ئایینی کوردیان هێنایەوە وەکو کاک ئەحمەدی شێخ، شێخ حەسەنی گڵەزەردە، شێخ رەزای دێلێژە، شێخ عوسمان (پیری نەقشبەندی) و، چەندین کەسایەتی دیکە کە نموونەی دینداریی کوردانە بوون. ئەو کەسایەتییانە زۆربەیان حافزی قورئان، خەتخۆش، شاعیر، فەرموودەناس و رابەری کۆمەڵایەتی بوون. لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا باسی نزا و موناجات بە زمانی کوردی کرا، نموونەی کاک ئەحمەدی شێخ باسکرا کە داوای کردووە خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری نزای داوای لێخۆشبوون (ئیستیغفار) بە زمانی کوردی بکەن، چونکە زۆربەیان نەخوێندەوار بوون و واتای نزا عەرەبییەکانیان نەدەزانی. بەم جۆرە خەڵکەکە لە واتای نزاکان تێدەگەیشتن و پەیوەندییەکی باشتریان لەگەڵ خودا دروست دەکرد. لە بەرنامەکەدا ئەوە روونکرایەوە کە لە دینداریی کوردەواریدا، جێگە بۆ ئەوانی دیکەش هەبووە، وەکو کریستیان، ئێزیدی و جوو. بۆ نموونە لە شاری سلێمانیدا، لە مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ، جووەکان و کریستیانەکانی شار دادەنیشتن و سوودیان لە ئامۆژگارییەکانی وەردەگرت. لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا باسی لە تێکەڵبوونی زمان و کولتوور کرا. دکتۆر بوشرا کەسنەزانی روونی کردەوە کە چۆن کورد وشە عەرەبییەکانیان بە زاراوەی کوردی گۆ کردووە، وەکو ناوەکانی یووسف، عومەر و عوسمان. لە کۆتایی بەرنامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرا کە پێویستە مرۆڤ "بە هۆشێکی کوردی نزیکی تێکستە پیرۆزەکانی (قورئان و سوننەت) ببێت"، واتە گرنگە کورد بە کولتوور و زمانی خۆی دینداری بکات، نەک خۆی لە کولتووری نەتەوەکانی دیکە هەڵبکێشێت.