У нас вы можете посмотреть бесплатно Bawernima - باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ پەروەردەکردنی منداڵان или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
"خودا کوێرت دەکات"، یان "خودا لە ئاگردا دەسوتێنێت"، ئەمانە ئەو دەستەواژە باوانەن کە زۆربەی نەوەکانی کۆمەڵگەی کوردی لەسەر پەروەردەکراون. پسپۆڕانی دەروونناسی و ئایینی هۆشداری دەدەن کە ئەم جۆرە ترساندنە نەک هەر منداڵ لە ئایین نزیکناکاتەوە، بەڵکو لە گەورەییدا دەبێتە هۆی دروستبوونی کابووس و دوورکەوتنەوە لە باوەڕ". لە بەرنامەیەکی نوێی باوەڕنمادا تیشک خرایە سەر پرسی پەروەردەی منداڵ، پسپۆڕان کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە ناساندنی خودا بە منداڵ پێویستە لە دەرگای خۆشەویستییەوە بێت نەک تۆقاندن. دەروونناسی، ترس کەرامەتی منداڵ دەکوژێت پ. د. محەممەد خانی، پسپۆڕی دەروونناسی، ئاماژە بەوە دەدات کە جیهانی منداڵ لە هی گەورەکان جیاوازە. ئەو دەڵێت "منداڵ هەر لە بنەڕەتەوە لە دەنگی بەرز و بەرزایی دەترسێت، کاتێک ئێمە ترسێکی دیکەی وەک سزای خودای بۆ زیاد دەکەین، متمانەی بە ژیان و دەوروبەری نامێنێت." بە بڕوای ئەو پسپۆڕە، پەروەردەی سەر بنەمای ترس، هەستی کەرامەت لە ناو منداڵدا دەکوژێت و وای لێدەکات لە گەورەییدا تووشی "وسواسی" و "نیگەرانیی بەردەوام" ببێت. ئەو جەختدەکاتەوە کە "خۆشەویستی مرۆڤ بەرەو پێش دەبات، بەڵام ترس دەیگەڕێنێتەوە بۆ دواوە." ئایین، خودا میهرەبانە نەک دڕندە لەلایەکی دیکەوە، شارەزایانی فیقهی ئیسلامی رەخنە لەو شێوازە پەروەردەیە دەگرن کە خودا وەک هێزێکی تۆڵەسێنەر نیشانی منداڵ دەدات، د. مورشید خەزنەوی دەڵێت "پێویستە منداڵ فێری ئەوە بکرێت کە خودا پەخشند ە ومیهرەبانە، ترساندنی منداڵ بە ئاگری دۆزەخ، دەبێتە هۆی دروستبوونی دووڕوویی لە دەروونیدا، بە جۆرێک کە تەنیا لەبەر ترس پەرستشەکان ئەنجام دەدات." هەروەها جاسم کەلاری، شارەزای ئایینی، ئاماژە بەوە دەکات کە فەلسەفەی ترساندن لە ئاییندا بۆ گەورەکانە تاوەکو سنوورەکان نەبەزێنن، نەک بۆ منداڵێک کە هێشتا ژیریی تەواو نەبووە. ئەو دەڵێت "پێغەمبەر (د.خ) منداڵانی بە سۆز و میهرەبانی پەروەردە دەکرد، نەک بە هەڕەشەی کوێربوون و سووتان." یاسا، کاریگەریی ترس لە دادگاکاندا شۆخان حەمەرەشید، پارێزەر، تیشک دەخاتە سەر لایەنێکی دیکەی ئەم ترساندنە و دەڵێت، زۆرجار لە ناو دادگاکاندا دەبینرێت کە کەسە گەورەکان لە سوێندخواردن بە قورئان دەترسن، تەنانەت ئەگەر راستگۆش بن. ئەو پێیوایە ئەمە "کاردانەوەی ئەو ترسەیە کە لە منداڵیدا چێنراوە"، ئەو داوا دەکات کە لە ناو قوتابخانەکاندا ئایین بە زمانی خۆشەویستی و سۆز فێری منداڵ بکرێت تاوەکو ببێتە هۆی ئارامیی دەروونییان. رێگەی چارەسەر چییە؟ لە کۆتایی بەرنامەلەدا، پسپۆڕان رێنمایی دایکان و باوکان دەکەن کە لە جیاتی ترساندن، "سۆز و میهرەبانی" بەکاربهێنن. تووڕەبوون و دڵگرانبوونی دایک و باوک زۆر کاریگەرترە لە لێدان و تۆقاندن، گۆڕینی رەفتاری منداڵ دەبێت لە رێگەی تێگەیاندن لە مەترسییەکان بێت، نەک دروستکردنی وێنەیەکی ترسناک بۆ خودا و ئایین، چونکە باوەڕی راستەقینە لە ناو دڵێکی پڕ لە خۆشەویستیدا گەشە دەکات.