У нас вы можете посмотреть бесплатно Dr Aras- دکتۆر ئاراس- زیانەکانی جگەرە لەسەر دەسی دووەم или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراس تایبەت بوو بە مەترسییەکانی جگەرە و نێرگەلەکێشان و کاریگەرییەکانی لەسەر هەریەک لە تاکەکانی کۆمەڵگە بەتایبەت منداڵ و خانمان. پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت، مەترسییەکانی جگەرەکێشانی دەستی دوو پشتگوێخراون و جگە لە وازهێنان هیچ شتێکی دیکە مەترسییەکانی کەمناکاتەوە. دکتۆر سەرکەوت داود، پسپۆڕی وردیی نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت: ''یەک دانیشتنی نێرگەلە نزیکەی 100-200 مژ دووکەڵ دەبێت و دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە 70 مادەی شێرپەنجەیی تێدایە.'' دەشڵێت: "یەک نێرگەلە 10 هێندەی جگەرە مادەی مەترسیداری تێدایە و دووکەڵەکەی 7000 مادەی زیانبەخشی تێدایە.'' ئەو پزیشکە پسپۆڕە ئاماژەی بە زیانەکانی دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە کرد و گوتی، "زیان بە کۆئەندامی هەناسە دەگەیێنێت و تەنانەت مەترسیی تووشبوون بە نەزۆکی زیاددەکات، هەروەها دووکەڵی جگەرەکێشانی دەستی دووەم هۆکارێکی شەکرەیە و مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشکیش زیاددەکات". سەبارەت بە کەمکردنەوەی زیانەکانی دووکەڵی نێرگەلە و جگەرەکێشان، بە تایبەت لە رێگەی وەرزشەوە، دکتۆر سەرکەوت داود گوتی: ''جگە لە وازهێنان، هیچ شتێک مەترسییەکانی دووکەڵ کەمناکاتەوە''.