У нас вы можете посмотреть бесплатно لە سلێمانییەوە سڵاو لەهەمووتان или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
سلێمانی دووەم گەورەترین شاری ھەرێمی کوردستان و ناوەندی پارێزگای سلێمانییە، کە ئیبراھیم پاشای بابان لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٧٨٤ دای مەزراند. لەپاش ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی. لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە خوارووی عێراق و ئێرانەوە و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوو دەکەنە ئەم شارە. سلێمانی زانکۆیەکی ھەیە کە بە زانکۆی سلێمانی ناسراوە بە مەودای ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە، بەنداوی دووکان ھەیە کە یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی عێراق. سلێمانی بە ھاوینەھەوارەکانی وەکوو ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا، سەرچنار، بەنداوی دووکان، سەرتەکی بەمۆ، کونەماسی، ئەزمڕ و قەرەداغ و چەندین ھاوینەھەواری دڵڕفێنی دیکەش بەناوبانگە. کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر و شاعیری باشی بۆ مێژوو ھێشتووەتەوە. لەوانە نالی، مەحوی، پیرەمێرد، گۆران، مەولانا خالیدی نەقشبەندی، سالم، کوردی، ئەمین زەکی بەگ، فایەق بێکەس، زێوەر، تۆفیق وەھبی، وەلی دێوانە، کاک ئەحمەدی شێخ و سەدان نووسەر و شاعیری تریش شاری سلێمانی لە ١٤ ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراھیم پاشا بابان شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە. شێوەزاری سۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لە ساڵی ١٨٥١ و لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانیی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری عێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا. بەپێی ڕۆژنامەی ژین لە ساڵی ١٩٥٥ پانی ڕووی شاری سلێمانی ٢٠ ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار مەترە و ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە ٦٠ ھەزار کەس و نزیکەی ٧ ھەزار خانووی تیادایە. لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتووە ئەوانیش کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن گەڕەکی جوولەکانی جارانیش کە ئێستا خراوەتە سەر گەڕەکی سەرشەقام. شاری سلێمانی دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی (٣٤ – ٣٦) پلە لەسەر ھێڵی کەمەر و ھێڵی درێژی (٤٥ – ٤٦) پلە لە ڕۆژھەڵاتی ھێڵی گرینویجی گۆی زەوییەوە، واتە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای کیشوەری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی کوردستانی باشوورەوە. سلێمانی لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە بە زنجیرە شاخی ئەزمڕ (١٧٠٠م)، گۆیژە (١٥٢٥م) و قەیوان دەورە دراوە، لە باشووریشەوە بە چیای بەرانان (١٣٧٣م) و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە دەشتی شارەزوور دەست پێ دەکات کە درێژییەکەی ٤٥کم و پانییەکەی ١٥کم. لە ڕۆژاواشەوە شاخی تاسڵوجە گەمارۆی داوە. شاری سلێمانی ٨٥٣م لە ئاستی ڕووی دەریا و بەرزە و ئاوو ھەواکەی بە دەریای ناوەڕاستەوە کاریگەرە و لە زستاندا سارد و باراناوییە و ھاوینیشی وشک و گەرم و بێبارانە، جیاوازییەکی زۆریش لە نێوان پلەکانی گەرمای شەو ڕۆژ و وەرزەکانی ساڵیدا بەدی دەکرێت. دانیشتووان لە ساڵی ١٩٩٨ ساڵی ١٩٩٨ شاری سلێمانی بەگوێرەی ساڵنامەی ئەو ساڵە بەم جۆرە بووە: ژمارەی دانیشتووانی شاری سلێمانی خۆی: (٥٤٨، ٧٤٧) کەس. ژمارەی دانیشتووانی سنووری پارێزگای سلێمانی: (١، ١٢٧، ٢٢٦) کەس. ژمارەی خێزان لە ناو شاردا: (١١٠، ٣٦٠). ژمارەی خێزان لە سنووری پارێزگای سلێمانی: (٢١٧، ٢٢٠) خێزان. ژمارەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی: (٥٨). لە دوایین ئاماردا ژمارەی دانیشتووانی ئەم پارێزگایە بە (١، ٩١٧، ١٩٣٦) کەس مەزەندە کراوە. گەڕەکەکانی شاری سلێمانی ھەوارەبەرزە ئەزمڕ گۆیژەی نوێ خەبات ئازادی ئیبراھیم ئەحمەد (سلێمانی) بەختیاری کارێزەوشک سەروەری فەرمانبەران ھاوکاری دەباشان ھەواری تازە گاردن سیتی (سلێمانی) تووی مەلیک عەلی کەمال شەھیدان دارۆغا گۆیژە مامۆستایان (سلێمانی) قازی محەممەد (سلێمانی) ئیسکان (سلێمانی) سلێمانی نوێ گردی جۆگە مەڵکەندی شێخان بەکرەجۆ قەرەتۆغان کانی ئاسکان گردە خڕە کانی کوردە ھەواری شار سارداو کەلەکن حاجی سوورە دەردە دێ زانکۆ کانی با ڕاپەڕین شۆڕش سەلیم بەگ دەباشان سوورێن عەلی ناجی ئاشتی ھەواری شار تاڤگە عەواڵ شاری ئارام کەڵینان تاوەرز بەرانان دانیا سیتی باشوور سیتی بادینان باخان بێسەرانی ئەندازیاران بەرانان زەرگەتە کانی سپیکە سەرچنار چوارچرا کەنەسوورە کانی گۆمە بەختیاری ھەندرێن شێروانە ھەکاری بەختیاری نوێ ھەراواز (گردی سەرچنار) قلیاسان زەرگەتەی کۆن مامە یارە، ڕۆژھەڵات ساوان، ڕۆژھەڵات سابونکەران، دارگازێن بازرگانی تانجەرۆ، زمناکۆ جوولەکان شارەوانی سەرشەقام وەیس چوارباخ ئاوباریک گەرمیان شێخ محێدین زێڕێنۆک قالاوا موشیرئاوا ئابڵاغ ڕزگاری کارگەکەن لالا زار زەرداو وڵووبە گوندی ئەڵمانی یەک گوندی ئەڵمانی دوو کورد سیتی کوردسات شاری گۆیژە قڕگە ڕاپەڕین کەلەوانان حاجیئاوا کەندەکەوە گوڵەباخ ئیبراھیم پاشا