У нас вы можете посмотреть бесплатно Daroon- دەروون- نانخواردن تەنیا بۆ تێرکردنی ورگە یان بەهێزکردنی پەیوەندییەکان؟ или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی "دەروون" دا پرسی خواست لەسەر خواردنی دەرەوە و کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی گەرموگوڕیی خوانی خێزانەکان و نەمانی کۆبوونەوەی سەر سفرەکان خرایەڕوو. لە بەرنامەکە دا پسپۆڕی خۆراک، کۆمەڵناس و خاتوونێکی خانەنشین دیدگای خۆیان لەبارەی هۆکار و دەرەنجامەکانی ئەو دیاردەیە خستەڕوو. رێبین کاکەمەم، کۆمەڵناس، یەکێک بوو لە میوانەکانی بەرنامەکە و گوتی: "سفرە رەوشتە و رۆحی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە" و جەختی لەوە کردەوە کە کاتێک خوان نامێنێت، هەست و سۆزیش نامێنێت. ئەو کۆمەڵناسە ئاماژەی بەوەش کرد کە خوان سۆز و خۆشەویستییە و شوێنی کردنەوەی گرێکوێرەکانی نێو کێشەکانی ماڵەوەیە. رێبین کاکەمەم گوتیشی:" منداڵ کە فێری خواردنی دەستی دایکی بوو، خواردنی دەرەوە ناخوات." سارا قادر، پسپۆڕی خۆراک یەکێکی دیکە لە میوانەکانی بەرنامەکە بوو و گوتی: "ئەوانەی خواردنی دەرەوە زۆر دەخۆن، ئاستی رۆشنبیریی خۆراکییان نزمە". سارا قادر باسی لەوە کرد کە خواردنی ماڵەوە دەرفەت بۆ گفتوگۆ و دروستبوونی کەشێکی گەرموگوڕ لەسەر خوان دەڕەخسێنێت و، کابانی ماڵی بە بەرپرس زانی لەوەی خێزانەکەی لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە پەرتەوازە نەبێت. ئەو پسپۆڕەی خۆراک کارکردنی ژنانیشی لە دەرەوەی ماڵ بە هۆکارێکی گرنگیدان بە خواردنی دەرەوە دانا. عەتیە عەبدولڕەحمان، ژنێکی خانەنشینە و، پێی وایە ئەوانەی خواردنی دەرەوە دەخۆن چێژی لێنابینن. ئەو بە بیرهێنانەوەی رابردوو گوتی:"جاران لەسەر خوانێک کۆدەبووینەوە، قسەمان دەکرد و چێژمان لێوەردەگرت، بەڵام ئێستا خواردن لە دەرەوە داوادەکرێت و هەرکەسەو دەچێتە ژوورێک نان دەخوات". عەتیە عەبدولڕەحمان گوتیشی:"بە نیو کاژێر برنج و شلە ئامادە دەبێت، بۆچی ئەو کاتە بۆ خێزانەکەمان تەرخان نەکەین؟" هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە منداڵەکان فێری خواردن دروستکردن لە ماڵەوە بکرێن تاوەکو کاتێک ژیانی هاوبەشیان پێکهێنا، بتوانن خۆیان لە ماڵەوە خواردن دروستبکەن. تایم لاین (Timestamps): • 00:00 - پێشەکی: کێشەی نەمانی سفرە و باڵادەستیی دلیڤەری. • 02:45 - قسەکانی دایە گیان: چێژی خواردنی جاران و پەروەردەی کۆن (چیرۆکی ساوەرەکە). • 09:15 - سارا خان: ئایا مۆدێرنەبوون واتای نەزانیی خواردن لێنانە؟ رۆشنبیریی خۆراکی چییە؟ • 14:30 - مامۆستا تەڵعەت: "سفرە ئەدەبە" - رۆڵی خوان لە بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا. • 19:10 - رۆحی کابانی ماڵ لە خواردنەکەدا، بەراورد بە رێستۆرانت. • 24:45 - نمە خان (خاوەن چێشتخانە): بۆچی گەنجەکان پەنا بۆ خواردنی ئامادەکراو دەبەن؟ تەمبەڵی یان ناچاری؟ • 29:00 - چیرۆکێکی تراژیدی: کاریگەریی خواردنی ناتەندروست لەسەر منداڵ. • 32:30 - راپۆرت: بۆچوونی هاونیشتمانیان لە پارچەکانی کوردستانەوە لەسەر خواردنی ماڵەوە و دەرەوە. • 38:10 - مشتومڕ: بیانووی "کاتم نییە" بۆ ژنی کارکەر، راستە یان نا؟ • 45:00 - دوا قسە و کۆبەند: گرنگیی گەڕانەوە بۆ سفرە. #دەروون #سفرە #خێزان #نانخواردن #دلیڤەری #کولتور #کوردستان #پەروەردە #تەندروستی #Derun #KurdishFamily #FoodCulture #FamilyDinner #FoodDelivery #SocialIssues #Kurdistan