У нас вы можете посмотреть бесплатно ئەبێ هەموو کورد ئەم ڤیدیۆیە ببینێت или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ئەبێ هەمووان بزانن کێ خیانەتکارە وەک لەم چاوپێکەوتنەی خالی خولە سوردا، خودی خۆی دان بەو ڕاستییەدا دەنێت، کە کێ لەپشت ڕێگری و داڵدەدانی سەرۆکجاش و ئەنفالچییەکانەوەیە و ناهێڵن دادگای بکرێن. لێرەدا ئەو نهێنییەمان بۆ ئاشکرا دەبێت کە ساڵانێکی زۆرە لەلای کەسوکاری ئەنفالکراون و جینۆساید و خەڵکی کوردستان، بۆتە مایەی پرسیار و گرێ، کە کێ لەپشت داڵدەدانی سەرۆکجاش و ئەنفالچییەکانەوەیە، بۆ دادگای ناکرێن!؟ ئەوەی ئەو سەرۆکجاشە دەیڵێت، تەواوی قسەکانی ڕاست و دروستە، بەڵێ هەر یەک لە مسعود بارزانی و مام جەلال و کۆسرەت ڕەسوڵ و نێچیرڤان بارزانی، لەپشت ڕێگری کردنن لەدەستگیرکردن و دادگای کردنی سەرۆکجاش و ئەنفالچییەکان. لەڕووی یاساییەوە هەر کەسێک تێوە بگڵێ لە داڵدە و هاوکاری کردنی ئەو کەسانەی، کە خیانەتی نیشتیمانی کردووە، بەپێی یاسا هەڵگری هەمان تاوان دەبن و سزاکەیان بەپێی دەستور و یاسای سزادانی عێراقی لەسێدارەدانە، بەهیچ شێوەیەک لێخۆشبوون نایان گرێتەوە، تەنانەت سەرۆکی وڵاتیش ناتوانێت لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات، هەر یەک کەمادەکانی (١٥٦) خیانەتی نیشتیمانی و مادەی (١٠ و ١١ و ١٢)ی جینۆساید و تاوانی مافی مرۆڤ، ئەو تۆمەتبارانە تاوانەکانیان لەسەر ساخ بێتەوە، کەمترین سزا بۆیان لەسێدارەدانە، دەبێت لەسێدارە بدرێن، تەنانەت ئەو کەسانەشی کە داڵدەیان داون و دەیان پارێزن، بەبەشداری هەمان تاوان هەژمار ئەکرێن. بەم پێیەش بێت هەریەک لە مەسعود بارزانی و مام جەلال و کۆسرەت و نێچیرڤان بارزانی تۆمەتبارن، بە تاوانی داڵدەدانی سەرۆکجاش و ئەنفالچی و خیانەتکارەکان... ئەگەر بێتو دادگایەکی تایبەت و نێودەوڵەتی و بێ لایەن، لەسەر سزادانی تاوانەکانی ئەو سەرۆکجاش و ئەنفالچیانە دابمەزرێت، ئەوان بەشێکی زۆری سەرکردەکانی یەکێتی و پارتی، بەدیاری کراوی ( مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی و کۆسرەت و نێچیرڤان) تاوانباری دیار دەبێت لەو کەیسەدا. ڕەنگە بپرسن بۆ سەرۆک جاش و ئەنفالچییەکان دادگای ناکرێن یان سەرکردەکانی یەکێتی و پارتی چ بەرژەوەندییەکیان لەوەدایە ئەوانە داڵدە بدەن!؟؟ ئەگەر بێتو ئەو تۆمەتبارانە دادگای بکرێن، وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێ کرد، ئەوان زۆر بەپرسی گەورە تێوە دەگلێن، کە هەمیشە لاف و گەزافی کوردبوون و نیشتیمانی بوون و پێشمەرگە و شۆڕش لێ دەدەن، ئەم هۆکارە و چەندانی دیکەیە، کە ئاماژە بەوانی دیکەش دەکەم، وای کردووە ڕێگری توند بکرێت لەدادگای کردنیان. هۆکارێکی دیکەی داڵدەدانی ئەو سەرۆکجاش و ئەنفالچیانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێزە مرۆیەی کە هەیان و خاوەن سەددان و هەزاران چەکداری مەدەنیین و زۆربەیان سەرۆک عەشیرەت و خاوەن هێزی کۆمەڵایەتیین، هەر ئەمەش وای کردووە زیاتر یەکێتی و پارتی لەخۆیانیان بگرن، لە ناو پارتیدا (١٥٦) سەرۆکجاش و ئەنفالچی هەن، لەناویاندا (٢٩) پلەی بەرزی حکومی و حیزبی و سەربازیان هەیە، بەهەمان شێوە ئەوەی بۆم ئاشکرا بووە (٥٩) سەرۆکجاش و ئەنفالچی لەناو یەکێتیدا هەن و لەناویاندا (٧) کەسیان پلەی بەرزی حکومی و حیزبی و سەربازیان هەیە. ماوەتەوە بەکورتی ئاماژەی پێ بکەم، مانەوە و پاراستنی ئەو سەرۆکجاش و ئەنفالچیانە زۆر بەسود و بەکەڵکە بۆ یەکێتی و پارتی، ئەگەر لەدوو شتدا کۆی بکەمەوە بۆتان، یەکەم بۆ پاراستنی نهێنییە شاراوە و ئابڕووبەرەکان، کە زۆرێک لەبەرپرسەکانی ئێستای یەکێتی و پارتی تێوە دەگلێن لەخیانەتی نیشتیمانی و دەست تێکەڵکردن لەگەڵ بەعسدا. دووەم بۆ پاراستنی حیزب، چونکە ئەوانە بۆ یەکێتی و پارتی میلیشیای یەدەگەن و لەشەڕی ناوخۆشدا ڕۆڵێکی بەرچاو و خراپیان گێڕاوە و جەلاد و بکوژی حیزب بوون، هەمیشە میلیشیایەکی ئامادەباشن بۆ شەڕی براکوژی... نووسینی: زانکۆ بورهان. شارەزوور.