У нас вы можете посмотреть бесплатно تەقیەوە 🔴 پارتی تەزویر لە خۆیشی دەکا 😱 или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
Join this channel to get access to perks: ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍 / @kurdplusc ---- 🔴 KURD PLUS contents are licensed by storyblocks. --- #KURDPLUS ---------------------------- کاندیداكانی نزیک لەنێچیرڤان بارزانی ڕوبەڕوی فشارو دورخستنەوە دهبنهوه و پاری لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیشیدا ساختەکاری دەکات لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی لقو ناوچەکانی پارتیدا بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی 14، ململانێی توندو کوتلەو کوتلەکارییو "ساختەکاریی" گەورە ئەنجامدەدرێن، کادرانی دەرنەچوش، سۆشیال میدیا دەتەنن بەناڕەزاییو نامەی توند بۆ سەرکردایەتی حیزبەکەیان. لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردودا بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لەسەر ئاستی مەکتەبو لقو ناوچەکان دەستیپێکردو هەر لەسەرەتای هەڵبژاردنەکانەوە ئاماژەکانی بونی دوو ئاراستەی دژ بەیەک بینرا کە ئەویش ئاراستەی نێچیرڤان بارزانیو مەسرور بازرانین، کادرانی پارتی لەهەردوو ئاراستەکە تەواوی توانایان خستەکار بۆ سەرخەستنی کاندیدانی نزیک لەئاراستەکانیان. بەشێکی زۆر لەکاندیدانی هەڵبژاردنەکان بەهۆی دور خستنەوەیان لەکاندیدبون یان دەرنەچونیان، ڕەخنەی توندیان ئاراستەی سەرکردایەتی حزبەکەیانو لیژنەکانی هەڵبژاردن کردو بەشێکی زۆری ڕەخنەکانیش کەوتنەسەر پەرەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانو دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە. لەسنوری لقەکانی هەڵەبجەو سلێمانیو گەرمیانو هەولێر، ململانێی توند هەبوەو تاڕادەی گرژییو ڕوبەڕوبونەوەش ململانێکان توندبونەتەوە بەجۆرێک کە لەهەندێک لەلقو ناوچەکاندا هێزی چەکدار بۆ پاراستنی هێمنی هەڵبژاردنەکان بەکارهێنراوە. نورهدین بەشارەتی یەکێکه لەکارگێڕانی لقی 12ى پارتیو بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی حزبەکەیە لەسنورەکە، لەنامەیەکی کراوەدا بۆ مهسعود بارزانیو نێچیرڤان بارزانیو مهسرور بارزانی بەئاشکرا باس لەدەستوەردانی سەربازیی دەکاتو نوسیویهتى:"کادرانی پاراستن بەکارهاتون بۆ دەنگدان بەڕکابەرەکانمان لەبری پاراستنی هێمنیو باش بەڕێوەچونی پرۆسەکە، کەچی خۆیان بونەتە بەشێک لە لەکەدارکردنی پرۆسەکەو خستنی کاندیدێک لەبەرژەوەندی کاندیدێکی تر". حەمەئەمین مەحمود بەگ یەکێكی ترە لەکارگێڕانی لقی 12ى پارتیو بەڕاشکاوی لەفەیسبوکی خۆیەوە ئاماژەی بەوەکردوە، دەستوەردانی تەواو هەبوە لەهەڵبژاردنەکەداو هەر کاندیدێک بەدڵی ئاراستەیەک نەبوبێت، نەیانهێشتوە دەربچێت. ئهو زۆر بەتوندی دهڵێت:"یەکەم دەستوەردانی سەخیف لەهەڵبژاردنی کۆنگرەی 14ی پارتیدا ئەوەبوو کە 60 پێشمەرگەیان بێبەشکرد لەدەنگدان لەکاتێکدا ناویان لەداتابەیسی لیژنەی باڵادا هەبوە، ئامانجیان تەنها ئەوەبوو کە بەشێک لەکاندیدان دەرنەچن، لەکاتێکدا بەشێکی زۆر لەکادرانی پاراستن بێئەوەی ناویان هەبێت، دەنگیانداوە". هەر لەبارەی دەستوەردانو فشارەکان بۆ سەر کاندیدانی نزیک لەئاراستەیەک، ئازاد حەمە ساڵح کاندیدی سنوری لقی 21ی سلێمانی دیسانەوە ئەویش لەپۆستێکی فەیسبوکدا نوسیویەتی:"لەهەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەدا فشارو پڕوپاگەندەو هەڕەشەو ساختەکاریش هەبوەو تەکەتولاتو کڕینی دەنگ بەئاشکرا دەکرا، بۆیە بەشێکمان نەمانتوانی ببینە ئەندامی کۆنگرە". زانیاریەکان باس لەوەدەکەن کە لەسنوری لقەکانی هەولێری پارتیش بەهەمانشێوە دەستوەردانو فشارو هەڕەشە لەبەشێک لەکاندیداكان هەبوەو ژمارەیەکیش کاندیدی هەڵبژاردن دورخراونەتەوە. یەکێک لەکاندیدە دورخراوەکان سەنگەر هەورامی کەسی نزیک لەمەسرور بارزانی بوو کە لەسنوری هەڵەبجەو هەورامان خۆی کاندیدکردبوو، بەپێی مەرجەکانی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن مافی خۆ کاندیدکردنی نەبوو، بەڵام دوای هەوڵی باڵێکی ناو پارتیو دوای ئەوەی نامەیەکی ئاراستەی مەسرور بارزانیو مەسعود بارزانی کرد، ئێستا گەڕاوەتەوە نێو ململانێی هەڵبژاردنو یەکێکە لەکاندیدانی سنوری هەڵەبجەو هەورامان. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، زۆرینەی کاندیداكانی نزیک لەنێچیرڤان بارزانی ڕوبەڕوی فشارو دورخستنەوە لەململانێو ئاستەنگو زۆرکاتیش هەڕەشەی ڕاستەوخۆش دەبنەوە، بەم پێیە بێت، باڵی نێچیرڤان بارزانی لەکۆنگرەی 14ی پارتیدا باڵێکی لاوازدەبێتو باڵی مهسرور بارزانی بەتەواوی هەیمەنە دەکات بەسەر کۆنگرەی حزبەکەدا. ------------------ بابەتی زۆرتر لە کوردپڵاس ببینە کلیک لەم لینکانەی خوارەوە بکە ✅ -------------------- 🔶 لە کوردستان چی ڕوودەدا و کوردستان چی بەسەردێ • دوو مانگی تر 🔴 لە کوردستان چی ڕوودەدا و کو... -------------- 🔶 کیم جۆن ئون ئامادەکاری سەربازی دەکا • دەیتەقێنم 🔴 کیم جۆن ئون ئامادەکاری سەربازی... -------------- 🔶فاشل یا چاکساز ، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کامیانن ؟ • فاشل یا چاکساز 🔴 مەسرور بارزانی و قوباد تا... -------------- 🔶شەڕە گەورەکە - عێراق و تورکیا و کورد - ئایا ڕوودەدا ؟ نهێنی شەڕەکە بزانە • شەڕە گەورەکە 🔴 عێراق و تورکیا و کورد 😱 ئای... -------------- 🔶ڕاپەڕین - لە کوردستان کەی خەڵک ڕادەپەڕێت - ئایا ڕوودەدا ؟ • ڕاپەڕین 🔴 لە کوردستان کەی خەڵک ڕادەپەڕێت 😱... -------------- 🔶هێرشی تورکیا - دەرخستنی ڕاستی ڕووی فشەی کوردایەتی بەناو سیاسیەکانی کورد • هێرشی تورکیا 🔴 دەرخستنی ڕاستی ڕووی فشەی کو... -------------- 🔶خراپترین حکومەت - کابینەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی • خراپترین حکومەت 🔴 کابینەکەی مەسرور بارزان... -------------- 🔶بەئەنقەست - پارتی و یەکیەتی خەڵک دەچەوسێننەوە • بەئەنقەست 🔴 پارتی و یەکیەتی خەڵک دەچەوسێنن... -------------- 🔶لەسەر مێزی قومار - کوردستان بەدەست پارتی و یەکیەتیەوە براوە دەبێ یا دۆڕاو • لەسەر مێزی قومار 🔴 کوردستان بەدەست پارتی و... -------------- 🔶بۆ یەکەمجار بزانە پارتی و یەکیەتی چۆن خەڵکیان چەکدار کردووە • بۆ یەکەمجار 🔴 بزانە پارتی و یەکیەتی چۆن خە... ------------------ Background Music From YouTube Audio Library : ☀The Awakening - Patrick Patrikios Background Music Licensed by storyblocks : ☀ shocking-news-SBA-346407984 ------------ THANKS FOR WATCHING