У нас вы можете посмотреть бесплатно Pencemor-Şêx Seîd Pîran-پەنجەمۆر-نێوەڕۆکی گفتوگۆیەکی نێوان مەلا مستەفا بارزانی و شێخ سەعیدی پیران-1 или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
نەوەیەکی شێخ سەعیدی پیران بۆیەکەمجار باسی گفتوگۆیەکی نێوان مەلا مستەفا و شێخ سەعید دەکات. شێخ سەعید چی بە مەلا مستەفا گوتووە؟ ژمارەیەکی زۆر لێکۆڵینەوە، کتێب و گوتار لەسەر شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران کە لە ساڵی 1925 هەڵگیرسا، لەلایەن مێژوونووسانی کورد و بیانییەوە نووسراون. تورکەکانیش لەلایەن خۆیانەوە هەوڵیانداوە لە گرنگی سەرهەڵدانەکە کەمبکەنەوە. بۆ ئەوەی بزانین نەوەکانی شێخ سەعید لەسەر شۆڕشەکە و کەسایەتی شێخ سەعیدی باپیریان چی دەڵێن و زانیاریی چییان لایە، وەکو بەرنامەی پەنجەمۆر میوانداریی شێخ عەبدولیللا فرات نەوەی شێخ سەعیدمان کرد و دواندمان. شێخ عەبدولیللا فرات کە بۆ خۆی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا بووە و لەنزیکەوە لەناو رووداوەکاندا ژیاوە، بیرەوەری لەگەڵ کەسایەتییەکانی نێو بنەماڵەکەی و مەلا سەعیدی نوورەسی هەیە، پەردەی لەسەر هەندێک لە رووداوەکان هەڵدایەوە و بەوردی باسی مێژووی بنەماڵەکەیانی بۆ کردین. پەیوەندی و خزمایەتی بنەماڵەی شێخ سەعید و شێخ مەحموودی حەفید لە کوێوە سەردەردەهێنێت، پەیوەندی بنەماڵەکەیان و بارزانییەکان چۆن بووە؟ ئایا شۆڕشی شێخ سەعید بۆ مافەکانی کورد هەڵگیرساوە یان بۆ زیندووکردنەوەی خەلافەتی عوسمانی؟ هەڵوێستی شێخ و مەلا و سەرۆک خێڵەکانی کورد بە تایبەتی سەید رەزا دەربارەی شۆڕشی شێخ سەعید چی بووە؟ بۆچی شێخ سەعید زۆر نیگەرانی رەوشی کەرکووک بووە و چی بە شێخ مەحموود گوتووە سەبارەت بە کەرکووک؟ ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەیوەندیی لەگەڵ بنەماڵەی شێخ سەعید و شۆڕشەکەی لە پەنجەمۆردا شایەتییان لەسەر دەدرێت.