У нас вы можете посмотреть бесплатно بەشی بیست و چوارەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ پێناسەی ئەنفال: или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
بەشی بیست و چوارەمی (#ژینۆساید-#جینۆساید)؛ #پێناسەی #ئەنفال: وەک لە بابەتەکانی پێشوودا باسمانکرد، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی دەستکردی داگیرکەرەوە، کورد تووشی پاکتاوکردنی ڕەگەزی بووەتەوە. بە هەموو شێوەکانی گرتن و ڕاگواستن و #کوشتن و #تاڵانکردن و #بەعەرەبکردن، بەڵام ئەمەی کە لە ساڵی ١٩٨٨ی.ز بەناوی ئەنفال بەرامبەر #گەلی #کوردستان ئەنجامدرا، شێوەیەکی تایبەتی وەرگرت، لە دڕندایەتی و قڕکردندا، کە دەتوانین بە جۆرێکی ترسناکی (ژینۆساید-جینۆساید) لەم سەردەمەدا بە مرۆڤایەتی بناسێنین. کەواتە دەتوانین (ئەنفال) بەم شێوەیە پێناسە بکەین، کە (میدل ئیست وۆچ) دەیخاتە ڕوو: (ئەنفال ئەو ناوەبوو کە بە زنجیرەیەک هێرش و پەلاماری نەخشە بۆ کێشراوی سەربازی ئەنجامدرا، سەرجەم هەشت پەلامار بوو لە شەش ناوچەی جوگرافیای جیاواز بەڕێوەچوو، لە نێوان مانگی شووبات و سەرەتایی ئەیلوولی ساڵی ١٩٨٨ی.ز دا). سەرەتا کردە سەربازییەکان لە دەست نووسینگەی باکووری رێکخستنی #حیزبی #بەعس، کە بنکەی سەرەکی لەشاری #کەرکووکی باشووری کوردستان بوو. لە ئاداری ساڵی ١٩٨٧ی.ز بە دوواوە لە لایەن (#عەلی #حەسەن #ئەلمەجید) ناسراو بە (#عەلی #کیمیاوی) خوێن ڕێژ، سەرۆکایەتی دەکرا. هێرش و پەلامارەکانی ئەنفال لەلایەن #هێزە #نیزامییەکان و هەردوو فەیلەقی یەک و پێنج ئەنجامدرا، بە پاڵپشتی یەکە جیاوازەکانی سوپای عێراقی داگیرکەر و فەوجە سووکە #کوردەکان واتە (#جاشەکان). ئەنفال بەرچاوترین تاوانە لە دووای شەڕی دووەمی جیهانییەوە بە سەر گەلی کورددا هاتووە، بۆ لەناوبردن و سەرکوتکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد و سڕینەوەی هەموو #مۆرکێکی #نەتەوەیی و #کلتووری و #مێژووی و #دیمۆگرافی و #کۆمەڵایەتی و ئابووری و.…هتد. هێرشەکانی ئەنفال بە یەکێک لە #قێزەونترین و زەقترین دیاردەکانی پێشلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن ڕژێمی عێراقی دەستکردەوە دادەنرێت، کە پەلامارە سەربازییەکان ڕاستەوخۆ #گوند و #لادێیەکان و چەند شارۆچکەیەکی کوردستانیان بە تەواوەتی وێرانکرد و ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانە بێتاوانەکەیان بۆ چەند شوینێکی تایبەت ڕاگواستەوە، بۆ بیابانەکانی ڕۆژئاوای عێراقی دەستکردی داگیرکەر، بۆ نزیک سنووری عێراق-#سعوودیە، کە زۆربەی هەرە زۆریان لەم ناوچایەدا #زیندەبەچاڵ و #گوللەباران کران و ماڵ و سامانیشیان وەک دەستکەوتی شەڕ بە تاڵان بردرا. دەسەڵاتدارانی ڕژێمی پێشووی عێراقی دەستکردی داگیرکەر، زۆر بە شانازییەوە دانیان بە هێرشەکانی ئەنفال ناوە. هەموو ساڵێکیش یادیان کردووەتەوە، بەڵام هەرگیز دانیان بە #بێسەروشێن کردنی ئەو دەیان هەزار مرۆڤە بێتاوانە نەناوە. پیاوانی ڕژێم وایان بڵاو دەکردەوە، کە گوایە شاڵاوەکانی ئەنفال تەنیا لە دژی (تێکدەران و بەکرێگیراوان) ئەنجام دراوە. ------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------- بۆ دیتنی بابەتەکە وەک خۆی سەردانی تێلێگرامی کوردزانست بکە: https://telegram.me/kurdzanistnet ------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------- Kurdzanist is a scientific and social site کوردزانست، ماڵپەڕیکی زانستی و کۆمەڵایەتییە / kurdzanist1 / kurdzanist https://telegram.me/kurdzanistnet https://chat.whatsapp.com/EMVoVXw7msU... / kurd-zani. . / kurdzanist.n. .