Русские видео

Сейчас в тренде

Иностранные видео


Скачать с ютуб به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ KNN پاره‌ له‌ بانكه‌كان نه‌ماوه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌‌و ناوخۆ в хорошем качестве

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ KNN پاره‌ له‌ بانكه‌كان نه‌ماوه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌‌و ناوخۆ 6 лет назад


Если кнопки скачивания не загрузились НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru



به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ KNN پاره‌ له‌ بانكه‌كان نه‌ماوه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌‌و ناوخۆ

مه‌سه‌له‌ی‌ موچه‌ی‌ پاسه‌وانی‌ ته‌نیا بۆ دواخستنی‌ موچه‌ی‌ ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ 28 رۆژه‌ به‌غدا پاره‌ی‌ ناردوه‌و هێشتا نێچیرڤان بارزانی‌‌و قوباد تاڵه‌بانی‌‌و گروپه‌ به‌ ناو حكومه‌ته‌كه‌یان له‌ هه‌ولێر موچه‌یان پێدابه‌ش نه‌كراوه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌و گروپه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ پاره‌ له‌ بانكه‌كان نه‌ماوه‌و ئه‌گه‌ر به‌غداش پاره‌ی‌ تر نه‌نێرێت ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و سته‌می‌ پاشه‌كه‌وته‌ی‌ كه‌ پێش نه‌ورۆز موچه‌یان پێدابه‌ش ده‌كرد. بێ‌ به‌ڵێنی‌‌و فڕوفێڵی‌ نێچیرڤان بارزانی‌‌و قوباد تاڵه‌بانی‌‌و گروپه‌كه‌یان له‌ هه‌ولێر، هه‌مو‌و سنورێكیان به‌زاند‌ووه‌، 28 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌غدا 317 ملیار دیناری‌ نارد، ئێستاشی‌ له‌سه‌ر بێت وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌‌و خانه‌نشینی‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌. ببینن له‌ یه‌ك ده‌ركه‌وتندا چه‌ند فێڵیان له‌ موچه‌ خۆران كرد، موچه‌ی‌ مانگی‌ دوانزه‌ی‌ ساڵی‌ رابرد‌وویان خسته‌ گیرفانه‌ بێ‌ بنه‌كانیانه‌وه‌، 28 رۆژیش تێپه‌ڕیوه‌و هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ موچه‌ی‌ یه‌ك مانگ دابه‌ش بكه‌ن. به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ KNN هیچ پاره‌یه‌ك له‌ بانكه‌كان نه‌ماوه‌، تاوه‌كو موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌‌و خانه‌نشینانی‌ پێ دابه‌ش بكه‌ن‌و داوایان له‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ كردو‌وه‌ ده‌ست به‌ جانتاكه‌یدا بكات‌و پاره‌ی‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌یان بۆ بنێرێت، به‌ڵام هه‌ورامی‌ ته‌ئكیدی‌ كردۆته‌وه‌، ئه‌و مانگانه‌ پاره‌ ئه‌دات‌و تا واده‌ی‌ خۆی‌ نه‌یه‌ته‌وه‌ چاوه‌ڕێ‌ نه‌بن. جگه‌ له‌وه‌ش KNN زانیویه‌تی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پاسه‌وانیش ته‌نیا رێگایه‌كی‌ تره‌ بۆ دواخستنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گروپه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌‌و قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌ هه‌ولێر به‌ KNNی‌ وت، دوور نیه‌ جارێكی‌ تر بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر سیستمه‌ كۆنه‌كه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌، چونكه‌ گومانمان هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ به‌غداد پاره‌ی‌ تر له‌كاتی‌ خۆیدا بنێرێت. گروپه‌ به‌ناو حكومه‌ته‌كه‌ی‌ هه‌ولێر به‌وه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستن، فراكسییۆنه‌كانیان له‌ په‌رله‌مان راسپارد‌ووه‌ له‌ رێگای‌ یاسای‌ به‌ناو چاكسازی‌ خانه‌نشینی‌‌و موچه‌‌و ده‌رماڵه‌وه‌، ده‌یانه‌وێت زۆرێك له‌ ده‌رماڵه‌كانیش ببڕن. ئێستا تێگه‌یشتن بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان نه‌ك بڕوای‌ به‌ به‌ڵێنه‌كانتان نه‌ماوه‌، به‌ڵكو خوا خوایانه‌ ئێوه‌ له‌ شاشه‌ی‌ تیڤیه‌كانه‌وه‌ ده‌رنه‌كه‌ون، چونكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنتان یان ئه‌بن به‌ شه‌ق وه‌شێن‌و چه‌قۆ كێش، یان ئه‌وه‌ی‌ هه‌ش بو‌وه‌ ئه‌یبڕن. → website: http://www.knn.krd/Default.aspx → Facebook:   / knn.krd   → youtube:    / tvknnc   →    / tvknnc   → Instagram:   / knn_kurdish   hl=en  / knncchannel  

Comments