У нас вы можете посмотреть бесплатно کەرامەتێکی دەگمەنی حەزرەتی شاعوسمان لەگەڵ حاجی عەبدوڵڵای شاری سنە". или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
( کەرامەتی حەزرەتی شا عوسمان (قَدَّسَ اللهُ ڕوحَهُ) لەگەڵ حاجی عەبدوڵڵای شاری سنە) ئەم كەراماتەی كە ئەیگێڕمەوە مەرەبووتە بە "حاجی عەبدوڵڵا" ناوێکە كە یەكێكە لە موریدەكانی حەزرەتی شاعوسمان (قَدَّسَ اللهُ ڕوحَهُ). یەكێك لە ڕەفیقەكانی حاجی عەبدوڵڵا ئەیگێڕێتەوە كە حاجی عەبدوڵڵا ماڵی لە شاری "سنە" ئەبێت. لە ناو گەراجێک کە بۆ سەیارەکەی پێکی هێناوە لەناو ماڵەکەیا، چەند دەبەیەک بەنزین و شت دادەنێت. عەرزتان کەم لە خزمەتتانا، عادەتی ماڵی ناوچەی سنە وەهایە کە لەناو حەوشی ماڵەکەیانا لوولەیەکی گاز (بۆری گاز) ڕائەکێشن بۆ نان کردن و ئەو جۆرە شتانە، ئەمانیش چونکە حەوشەیان نابێ، لەناو گەراجەکەیا شێرەی گازەکە دادەنێن. قەدەری خوا وا ئەبێ، ڕۆژێک ئەمنداڵە بچووکێکیان ئەبێت، یەتە ناو گەراجەکە شێرەی گازەکە بەر ئەداتەوە، ئیتر گازێکی زۆر ئەچێتە ناو گەراجەکە. بەیانی کە حاجی عەبدوڵڵا تەشریف یەت بۆ گەراجەکە، گەرەکێتی سەیارەکەی باتە دەرەوە، هەر ئیستارتەکە لێ ئەدات، ئاگر ئەگرێ ناو گەراجەکە و ئەتەقێتەوە. حاجی عەبدوڵڵای فەقیریش ئەسووتێ، بە جۆرێک کە وەختێ ئەیبەن بۆ نەخۆشخانەی (بەعسەت)ی شاری سنە، ئەڵێن ٨٥٪ی ئەم کابرا سووتاوە. بە جۆرێک ئەڵێن فەقیر ئەم کابرا تەنیا دڵی لێ ئەدات، ئەینا هەموو ئەزایەکی سووتاوە و بووە بە کۆی زووخاڵ. حاجی عەبدوڵڵای فەقیریش لەم وەزعەتا کە دکتۆرەکان ئەیبینن، ئەڵێن: "برا ئەمە هیچ چارەسەرێکی نییە، خاس نابێتەوە، پێنج ڕۆژ تا هەفتەیەکی تر شایەد تا بمێنێ". دوو کوڕی ئەبێ لە "تاران"، کە وەختێ خەبەر ئەزانن ئەڵێن: "برا گیان، کە ئەزانن وەزعەکە وەهایە با بینێرن بۆ تاران، ئەگەر قەرار بێ نەیشمێنێ با لای خۆمان بێ و هەر لەوێ فەوت بکات". ئەینێرن بۆ تاران، لەوێش ئەیبەنە دکتۆر. کە دکتۆر چاوی پێ ئەکەوێت وەزعەکە وەهایە، دەمی لکاوە بە یەکا، چاوی نییە، گوێچکەی نییە، لێوەکانی کە چەسپاوە بە یەکا ئیتر ڕێگەی نییە دەرمانیشی پێ بدەن، خاس نابێتەوە. ئەڵێن: "وەڵا برا ئەمە خاس نابێتەوە، تەنیا کارێک کە پێمان ئەکرێ ئەوەسە بەیانیان و ئێواران بیخەینە سەر تەختێک و ئاوی لێ بگرین کە کەمێک جەراحەتەکەی کەم بێتەوە". ئەم کەسەی کە ڕەفیقی حاجی عەبدوڵڵایە ئەیگێڕێتەوە ئەڵێت: لە دوای دە-پازدە ڕۆژێکەوە کە بردیان بۆ تاران، من چاوم پێ کەوتەوە لەناو خیابانا! وتم: "وەکــو ئەوە گەر حاجی عەبدوڵڵایە؟!" منیش بە شتێکی سەرسوڕهێنەر و عەجایب و بەڵامەوە وتم: "ئەرێ حاجی عەبدوڵڵا! خۆ تۆ برا سووتا بووی؟! بە چاوی خۆمان چاومان پێو کەوت، ئا ئەمە چۆن تۆ وا خاس بوویتەوە؟" وتی: "برا گیان وەڵا ئەمە دەنگ و باسی دوور و درێژی هەیە، لە وەختێکی ترا ئینشائەڵڵا بۆت ئەگێڕمەوە". وتم: "وەڵا برا حەز ئەکەم ئا ئێستا بۆم گێڕیتەوە، کاتێکی تر شایەد ڕێک نەکەوێت لە خزمەتا بم". فەرمووی: "وەڵا لەو کاتەی کە بردمیان بۆ تاران خستمیانە سەر تەخت و ئەو جۆرە شتانە، لە دوای هەفتەیەک وەختێ بەیانیان کە دەهاتن ئاویان لێ ئەگرتم، هیچ ئیفاقەیەکی نەبوو ئیللا زەجر کێشان نەبێ بۆ من. لە کاتی نیوەشەوا، لە سەعاتی دوو-سێی شەوا کە بینیم یەک دەفە حەزرەتی شێخ (شا عوسمان) تەشریفی هێنا. کە تەشریفی هێنا فەرمووی: حاجی عەبدوڵڵا ئەوە چی ئەکەی لێرە؟ وتم: قوربان گیان وەڵا ئەمە وەزمە و سووتاوم و بەیانیان و ئێواران ئەم دکتۆرانە یەن ئاوم لێ ئەگرن، زەجری زۆر ئەکێشم، عەزابێکی فرە ئەکێشم. تۆ بی تو خوا دوعای خێرم بۆ فەرموو با لەوە زیاتر عەزاب نەکێشم و بمرم. حەزرەتی شێخ فەرمووی: ئەو ئاوی ئەوانە چاک نییە، خۆم ئاوی خاسم پێیە و دەرمانی چاکم پێیە، مەگەر هەر تۆ نەبووی لەو وەختا لە باخی هەراڵە یا لە هەورامانا هاتیتە ژێر باڵم؟" (حەزرەتی شێخ ئەوە ئەخاتە بەرچاوی کە بە نیشانەی وەفاوە کە لە کاتی خۆیا حاجی عەبدوڵڵا هاتووەتە ژێر باڵی و خزمەتی بە حەزرەتی شێخ کردووە، گەرەکێتی لوتفی لەگەڵا بفەرمێ). فەرمووی: "دوو دانە کەپسولی پێ بوو، وەکو ئەم کەپسولی ئاتەشنیشانی و ئەو جۆرە شتانە کە بۆ خامۆشکردنی ئاگر ئیستیفادەی لێ ئەکرێ. فەرمووی: یەکێکیانی گرت لێم، ئاوێکی سپی لێ هاتە دەرەوە. وتی: هەر ئاوەکە کەوتە لێم، ئیتر ئێشم تیا نەما. ئەم دانەکەی تریانی دەرمانێکی زەردی لێ هاتە دەرەوە، حەزرەتی شێخ کە گرتی لێم، سەر تەخت و مەلافە و بەینم گشتی زەرد بوو. کە تەماشام کرد پێسە ڕەشەکەم ساف بووەوە، جوان بووەوە وەکو بنیامێکی عادی کە چۆن هەر نەسووتا بێ، وام لێ هاتەوە. ئەمجار حەزرەتی شێخ فەرمووی: هەستەرەوە سەر تەختەکە، چاوەکانو باز کە. کە تەماشام کرد هەر بە چاوی سەر لەوێ حەزرەتی شێخم دی". دوای ئەوە کە ویستم عەرزی کەم لە خزمەتیا: "قوربان گیان یا ڕەبی خوا جزای خێرت باتەوە إن شاءالله.. قوربان گیان ئا ئەم لوتفە جەنابت بوو تە لەگەڵما و من ئاوا خاس بوومەتەوە، من ئێستا چۆن ئەم دکتۆرانە حاڵی کەم بێژم شتێکی ئاوا بووە؟" فەرمووی: "حەزرەتی شێخ، هیچێکی پێ ناکرێ ئیللا ئەوەی کە ڕاست بڵێیت و درۆ نەکەی. بڵێ من مامۆستایەکم هەیە و ناوی (شا عوسمان)ـە و مەرکەزی هاوەتە لە تورکیایا و ئاوا شەو لوتفی کردووە لەگەڵما و دوعای خێری بۆ کردووم و خاس بوومەتەوە". فەرمووی: "زۆر چاکە وەلی قوربان گیان بڕوام پێ ناکەن، ناو و نیشانێکم بەرێ کە بڕوام پێ بکەن". فەرمووی: "بەیانی (١٠-١٢) نەفەر لەو دکتۆرانە یەن بۆ لات کە بە تیمی پزیشکی مەشهورن لە تارانا. یەن بۆ لات، یەکێک لەوانە کە ئافرەتە و (ڕەئیسی خەستەخانەکەیە) ناوی (ئەوەسە)، دوو منداڵی هەیە، یەکێکیان کوڕە و یەکێکیان کچە و تەمەنیان ئەوەندەیە. ئەمە کە بە ناونیشان بۆ خۆت ئینشائەڵڵا بڕواو پێ ئەکەن". ئەفەرمێ: "کە بەیانی هات بەسەرا، یەکێک لەو پەرستارانە کە ئافرەت ئەبێ کە یەت بۆ سەردانی، چاوی پێ ئەکەوێ، ترس لێی ئەنیشێ کە ئەم کابرا زووخاڵێ بووە و سووتاوە، تا دوێنێ ئێستا ئاوا بنیامێکی ساقی لێ دەرچووە! لە وەهمی ئەو شتە کە ئەیبینێ ئەگەڕێتەوە دواوە. لەم سەرەوە لەگەڵ ئەو ١٠-١٢ نەفەرەی دکتۆرا کە بە تیمی پزیشکی #شاعوسمان #بیارە #تەوێڵە #نەقشبەندی #کەرامەت #سۆفی #تەسەوف #سنە #حاجی_عەبدوڵڵا #دوو