У нас вы можете посмотреть бесплатно ئازاری شان....هۆکار و چارەسەر или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ئازاری شان بۆ هێندە بڵاوە و چارەسەری چییە؟ ------------------------------------------- هیچ جومگەیەکی جەستە هێندەی شان مەودایەکی فراوانی جووڵەی نییە، ئەمەش لەسەر حسابی پتەویی جومگەکەیە، چونکە بۆ ئەوەی شان و قۆڵ وا بە سەربەستی بجووڵێن بە هەموو لایەکدا، کەمترین سنووری ئێسکی هەیە و زیاتر بە ژێ و بەستەر و ماسولکە قایمکراوە، بۆیە ئەگەری ماندووبوون و نەخۆشکەوتنیشی زۆرە، بەهۆی بزێوی زۆر جووڵانەکەشی، ناتوانین وەکوو پێویست پشووی پێبدەین و بەردەوام دەیکولێنینەوە، بۆیە ئازاری شان لە بڵاوترین ئازارەکانی جومگەیە کە بەهۆیەوە سەردانمان دەکرێت لە کلینیک. هۆکارەکانی: 1- هەوکردن و هەڵاوسانی بەستەر و ژێیەکانی شان 2- گرژبوون و توندبوونی کەپسولی چواردەوری جومگەکە (شانی جامبوو) 3- زبربوونی ئێسکی ناو جومگەکە و تەسککردنەوەی ڕێڕەوی بەستەرەکانی ناو جومگەکە 4- هەوکردنی کیسە سابوونییەکەی سەرووی جومگەکە 5- سووان (سەوەفان)لە شوێنی پێکگەیشتنی کەلـلەی ئێسکی قۆڵ و دەفەی شان 6- سووان (سەوەفان)لە شوێنی پێکگەیشتنی ئێسکی چەڵەمە و دەفەی شان 7- هەوکردنی ڕۆماتیزمیی جومگەکە 8- هەندێکجار گرفتەکە فەقەراتی ملە و تۆ لە شان و قۆڵدا هەستی پێدەکەیت 9- جاریش هەیە جەڵتەی دڵە و لە شاندا هەستی پێدەکرێت! 10- پووکانەوەی کەلـلەی ئێسکی قۆڵ بەهۆی نەڕۆیشتنی خوێن بۆی 11- لەجێچوون و درز و شکاویی دوای زەبر پشکینین: پزیشک بە گوێگرتن لە نەخۆشەکە، پاشان پشکنینی دەستی و ڕووبەڕوو گەڵاڵەی هۆکارەکە دەکات، دواتر بڕیار دەدات ئایا پشکنینی دیکە پێویستن؟ وەکوو: 1- تیشکی ئێکس (ئەشیعەی ئاسایی) 2- سۆنەر 3- سیتی سکان 4- ڕەنینی موگناتیسی 5- پشکنینی خوێن چارەسەری چییە؟ تاوەکوو هۆکارەکەی نەدۆزرێتەوە، ئاسان نییە چارەسەرێکی سەرکەوتووانەی بۆ بکرێت، بۆیە دەبێت پزیشکی ئێسک و جومگە دەستنیشانی بکات و چارەسەری بکات. چارەسەرەکە بەپێی جۆرەکەیە، بە گشتی لە زۆربەیاندا یەکێک یان زیاتر لەمانە پێویستە: 1- ڕێنمایی و ڕاهێنان و چارەسەری سروشتی و فیزیایی 2- دەرمانی کۆنترۆڵکردنی ئازار و هەوکردن 3- دەرزیی ڕاستەوخۆ بۆ: ناو جومگەکە، نزیک بەستەرە هەوکردووەکە یان کیسە سابوونییە هەوکردووەکە 4- دوور نییە پێویست بە نەشتەرگەریش بکات 5- ئەگەر هۆکارەکە لە دەرەوەی شان بوو، دەبێت ئەو هۆکارە چارە بکرێت ........ د. سەروەر سالار چوچانی پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگە و ڕۆماتیزم