У нас вы можете посмотреть бесплатно کتێبی مەملەکەتی شەیتان ـ بەرگی یەکەم или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
کتێبی دەنگی ـ مەملەکەتی شەیتان بەرگی یەکەم ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ من و شەیتان لەکاتی ماسیگرتندا ئێوارەیەکیان زۆر بێزار بووم .. دەرچووم لە ماڵ.. وامدەزانی ئەم دنیایە بەسەر شانی منەوەیە. . بێ ئەوەی هیچ روویدابێت .. چوومە کەناری دەریا بۆ ماسی گرتن .. کاتژمێر ٩ی شەو بوو . چەند قولاپێکم هاویشت هیچ نەهاتە دەرەوە.. لەویش خەریك بوو بێزار بم .. ووتم دەڕۆمەوە بۆ ماڵ .. لەپڕ لە تەنیشتمەوە پیاوێك هاواری کرد ماکوان پەلە مەکە وەرە هاوکاریم بکە لەسەر ئەوبەردانە با بێمەلات ئێستا ماسی زۆر دەگرین ..! کەتەماشام کردو زانیم پیاویەکی بە تەمەنە واتا لە دەوری ٥٠ بۆ ٥٥ ساڵ دەبوو قولاپەکەم داناو خێرا بە دەمیەوە چووم و دەستم گرت و هێنامە سەر بەردەکەی خۆم کە ماسیم لەسەر دەگرت و لە لێواری دەریاکەوە دامناو ووتم : بەڕێز خەڵکی کوێیت .. ئەو بەزمانی عەرەبی بانگی کردم.. وامزانی ئەهلی مزگەوتی خۆمانەو دەمناسێت ناوەکەمی زانییوە..!! دەموچاویشی یەکەم جار بوو بینیبووم لەخەڵکی لای کۆسۆڤۆ و بۆسنا دەچوو.. بەڵام بەعەرەبیەکی زۆر جوان قسەی دەکرد ..! پێی وتم: من خەڵکی ئەم جیهانەم .. وامزانی ڕادەبوێریت ووتم کەواتە بە هەر زمانێك قسەت لەگەڵ بکەم دەبێت تێگەیت تۆ خەڵکی جیهانیت ؟؟ رووی کرد بەو دیواو ووتی: بەڵێ بەڵی دەتوانیت ، ..دەستی کرد بە قسەکردن بەزمانی فارسی بە فارسیەکی زۆر جوان قسەی دەکرد .. !! - منیش ووتم: خەڵکی ئەهوازی ئێرانی وا عەرەبی و فارسی قسە دەکەیت ..؟ - ووتی: - نا- من ووتم خەڵکی جیهانم ، بە کوردی دەستی کردە ئاخافتنو ووتی ماکوان ، تایبەت هاتووم بۆ لات بێزار بوویت ، ووتم بەیکەوە تۆزێك ماسی بگرین ، هەندێك قسەی خۆش بکەین .. - منیش لە داخا وەڵام نەدایەوە .. ئەو کوردایە جوانە قسە دەکات عەرەبیەکەی لەکوردی باشترو فارسی لە هەردوکیان باشتر .. ووتم ئەمە چییە لە دڵی خۆمدا خۆمم پێنەگیرا .. دووبارەم کردوە ووتم بەڕاست خەڵکی کوێت ؟ -ووتی کاکە .. کوردی دەزانی بۆت بکەم بە نەرویجی .. بەنەرویجیەکی فول دەستی کرد بە قسەکردن کە خەڵکی جیهانەو .. هەرکوێیەکی بووێت دەڕوات و دەگەڕێت ، ئینجا دەستی کردوە بە کوردی قسە کردن ووتی قولاپەکەتم بدەرێ با من هەڵیدەم .. - ووتم: دانەیەکی ترم پێییە ئەوە هەڵدە بۆ خۆت ..! - ووتی : نا ئەوەی تۆم دەوێت .. - فەرموو .. قولاپی هەڵدایە ناو دەریاکە و هەڵینەکردوە واتا قولاپەکەی دەرنەهێناوە لە ئاوەکەدا .. ووتی ماکوان خۆت هەڵیکەرەوە پشتم دێشێت !.. . منیش زوو چووم بەدەمیەوە، بۆئەوەی دەمی قولاپەکە لەشتێ گیرنەبێ، هەڵم کردەووە زۆر قورس بوو. وتم : ئەوە گیرتکرد لە زەوی؟ پیاوەکە : نا سێ هاوڕێی خۆم ناردووە بۆناو دەریاکە تا ماسیەکان کۆبکەنەوە و تۆش بەدڵی خۆت بیانگریت . خەمەکانت بکەم بە خۆشی بۆ ئەم شەو. وردە وردە هەڵمکردەوە ......