У нас вы можете посмотреть бесплатно یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر‼| مامۆستا عادل عزەت جەباری❤ или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
مامۆستا عادل عزەت جەباری مەولود بیدعە پێغەمبەرﷺ بۆچی مەولود بیدعەیە ؟ یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر بۆچی دەڵێن یادی مەولودی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بیدعەیە؟ لەبەر ئەم هۆکارانە دەڵێین یادکردنەوەی مەلود بیدعەیە: یەکەم: چونکە تەنانەت یەک ئایەتیش لەقورئانی پیرۆز و یەک فەرموودەش نەصەصیح و نەزەعیف لەو بارەیەوە نەهاتووە ولەهاوەڵانیشەوە نەهاتووە کاری وایان کردبێت . دووەم : پێغەمبەری خوا صلى الله علیە وسلم بۆ خۆی ئەو یادەی نەکردۆتەوە ، و هیچ یەکێک لەهاوەڵان وخانەوادەکەشی کاری وایان نەکردووە . سێیەم : پێشەوا ئەبو بەکر ڕەزاى خواى لێ بێ دوو ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆ وهاوەڵی سەفەری پێغەمبەر ﷺ بوو لەکۆچکردن و کێوی غاردا . چوارەم : پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب ڕەزاى خواى لێ بێ دە ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە لەکاتێکدا ئەو جیاکەرەوەی حەق وناحەق بوو و یەکێک بوو لەهەرە تێگەیشتوەکانی ئوممەت ! پێنجەم : پێشەوا عوسمانی کوڕی عەفان ڕەزاى خواى لێ بێ سیازدە ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە لەکاتێکدا مێردی دوو کچی پێغەمبەر ﷺ بوو و بەشەرمرینی ئوممەت بوو! شەشەم : پێشەوا عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب ڕەزاى خواى لێ بێ چوار ساڵ حوکمی کردو و ئەو یادەی نەکردەوە لەکاتێکدا مێردی فاتمەی کچی پێغەمبەر ﷺ بوو و ئامۆزای بوو! حەوتەم : پێشەوا موعاویە ڕەزاى خواى لێ بێ کەنوسەری وەحی بوو و باشترین مەلیک بوو ئەو یادەی نەکردەوە . هەشتەم : حەسەن وحوسەین ڕەزاى خوایان لێ بێ یادی لەدایک بوونی باپیریان نەکردەوە لەکاتێکدا سەرداری گەنجانی بەهەشتن ! نۆیەم : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم وەفاتی کرد ، و ژمارەی هاوەڵان زیاتر بوو لەدوو سەد هەزار و کەسیان ئەو یادەیان نەکردەوە ! دەیەم : تابیعیەکانیش ڕەحمەتى خوایان لێ بێ لەدوای ئەوان ئەو یادەیان نەکردەوە ! یانزەیەم : چوار ئیمامە بەڕێزەکە: (أبو حنيفة ومالك والشافعي وأحمد ڕەحمەتى خوایان لێ بێ) ئەو یادەیان نەکردەوە ! خۆ ئەگەر کارێکی باش وخێر بوایە بەدڵنیاییەوە ئەوان پێش ئێمە دەکەوتن وئەنجامیان دەدا