У нас вы можете посмотреть бесплатно مامۆستا عبداللطيف أحمد مصطفى بهرنامهی لهگهڵ ڕهنج Lagal Ranj Rudaw ، DR. Abdullatif Ahmad или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
بەرنامەی لەگەڵ رەنج بەرنامەی لەگەڵ رەنج تایبەت بوو بە قسەکردن لەسەر کارەکانی داعش لە روانگەی حیزبە ئیسلامییەکان و رەوتە سەلەفییەکانی کوردستانەوە. لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج-ی تەلەڤزیۆنی رووداو، د.عومەر محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند "داعش هێزێکی تووندوتیژ و تۆقێنەرە لە ناوچەکە". گوتیشی: "داعش لە لایەنی سیاسییەوە هێزێکی گەورەیان لە پشتە". هەروەها د.عەبدوللەتیف لەبارەی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی رایگەیاند "ئەوەی داعش دەیکات فتوحات نییە، نە بەرامبەر ئێمەی موسڵمان و نە بەرامبەر ئێزدییەکان، ئەوان خەڵکانێکن حاڵی نەبوون لە ئایینی خودا". گوتیشی "ئەبوبەکر بەغدادی پیاوێکی زێدەڕەوو تووندڕەوە و لە خودا ناترسێت". سەبارەت بەو پەروەردەیەی کە داعش لەسەری کار دەکات، د.عەبدوللەتیف رایگەیاند "داعش پەروەردەی قوتابخانەی ئەو گرووپ و حیزبە ئیسلامییانەن کە کاریگەرن بە کتێبەکانی سەید قوتب"، دەشڵێت "داعش بەرهەمی بە سیاسیکردنی ئیسلامە". سەبارەت بە ئەرکی پێشمەرگە د.عەبدولـلەتیف رایگەیاند "پێشمەرگە پارێزگاری لە خاک و ماڵ و نامووس و کەرامەت و خوێنی ئەم میللەتە بکات بە ئیمانەوە، شەهیدە". هاوکات یاسین تەها، قوتابی ماستەر لەسەر رەوتە ئایینییەکان پێیوابوو "سعودیە گەورەترین بەرهەمهێنەری تیرۆرە و گەورەترین بەرهەڵستکاری تیرۆرە"، دەشڵێت "ئەگەر لەرووی مەنتیقەوە داعش راست بێت، ئەوا حیزبە ئیسلامییەکان یان دەبێت هەڵبوەشێنەوە، یان دەبێت بچنەوە ماڵەوە دابنیشن. بۆیە ئەرکی حیزبە ئیسلامییەکانە رووبەڕووی داعش ببنەوە لەرووی فیکرییەوە". رووداو- هەولێر