У нас вы можете посмотреть бесплатно بەنداوی بێخمە بۆ تەواو نەكرا؟ или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
بەنداوی بێخمە ئەگەر تەواو بكرایە دەبووە گەورەترین بەنداو لە عێراقدا لە دوای راپەڕینەوە زۆربەی كەلوپەل و ئامێرەكانی بەنداوی بێخمە تاڵان كران بەنداوی بێخمە لە هەرێمی كوردستان، كە لە ساڵی 1979ەوە دەست بەدروستكردنی كرا و تا ساڵی 1990 لە سەدا 35ی كارەكانی تەواوكران، بەرپرسانی هەرێم نەك پرۆژەكەیان تەواو نەكرد، بەڵكو زۆربەی كەلوپەل و كەرەستەكانیشان تاڵان كرد، ئەگەر ئەم پرۆژەیە تەواو بوایە عێراق و كوردستان كە ئێستا لەلایەن توركیا و ئێرانەوە تینو دەكرێن، لە سامانی ئاو و وزەی كارەبادا تاڕادەیەكی زۆر بێ كێشە دەبوون. بەنداوی بێخمە بەنداوێكی تەواو نەكراوە، كەوتووەتە ناحیەی خەلیفانی پارێزگای هەولێر، ئامانج لە دروستكردنی بەنداوەكە بەرهەمهێنانی هەزارو 500 مێگاوات كارەبا و رێكخستن و رێگری لە دروست بوونی لافاو بوو، بەنداوەكە بەرزییەكەی دەگەیشتە 230 مەتر ئەگەر تەواو بكرایە دەبووە گەورەترین بەنداوی عێراق. لە ساڵی 1979 كاركردن تێیدا دەستیپێكرد، لە ماوەی شەڕی ئێران و عێراق كاركردن تێیدا ڕاوەستێنرا. لە 1988 دووبارە دەستكرا بە دروستكرنی لە كۆتاییی١٩٩٠ پڕۆژەكە وەستێنرا بەهۆی سزای نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر دەستێوەردانەكانی عێراق لە كوەیت و لاوازبوونی ئاسایش لە ناوچەكە، تا ئەوكات سەدا 35ی كارەكانی تەواو بوو بوون. وابڕیاربوو پڕۆژەكە لە ١٩٩٢ تەواو بكرێت، بە تەواوبوونی بەنداوەكە ئەمبارێكی ئاویی بە قەبارەی 17 كیلۆمەتری سێجا دروست دەكرد، كە رووبەری ڕووەكەی دەگەیشتە 100 كیلۆمەتری چوارگۆشە. سەرەڕای ئەمە چەند شتێكی تر كرانە بیانوو بۆ رێگری لە دروستكردنی بەنداوەكە لەوانە؛ راگوێزرانی نزیكەی 20 هەزار كەس لە شوێنەكانیان، ئەگەری نزیكبوونەوەی ئاو لە ئەشكەوتی شانەدەر. لە 2008 بڕی 33 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی خەرجكرا لە ئامادەكاری بۆ بەردەوامیدان بە بنیاتنانی بەنداوەكە. بڕی خەرجیی كۆتایی پێشبینیكراوی بەنداوەكەش دوو ملیارو 600 ملیۆن دۆلارە. دوای دروستبوونەوەی حكومەتی عێراق لە 2003 تا 2008، حكومەتی بەغدا چەند جارێك شاندی ناردووە بۆ وتووێژ لەسەر پڕۆژەكە و دەستپێكردنەوەی لە ٢٠٠٧، حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند نیازی تەواوكردنی بەنداوی بێخمەیان هەیە، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی كارەبا و گلدانەوەی ئاو. لەگەڵ سەرهەڵدانی وشكە ساڵیی ٢٠٠٨، حكومەتی عێراق گلەیی دەربڕیو، دروستكردنی بەنداوی بە مەترسی كەمبوونەوەی ئاو، زانی لە باشووری عێراق، لە ئێستاش هیچ پلانێكی نوێ بۆ بەنداوەكە نییە و ئەگەری وازهێنان لەو پڕۆژەیە هەیە. دوای شەڕی كەنداو، بەبڕی ١٧٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی كەلوپەل لە پڕۆژەكە دزرا، ئەمەش ناوبرا بە تاڵانكردنی بێخمە. بەرپرسانی كورد لە جیاتی بوژاندنەوە و تەواوكردنی پرۆژەكە، كەرەستەكانیان بە ئێران فرۆشت، ئێرانیش هەر بەو كەرەستانە بەنداوی بۆ گرتنەوەی ئاو لە باشوری كوردستان دروست كرد، وەكو گلدانەوەی ئاوی ڕووباری ئەڵوەند وسیروان و ژێرئاوكەوتنی كانی بڵ. بەنداوی بێخمەیەی كە لەسەرەتاكانی سەدەی رابردوو نەخشە و پلانی بۆ دانراوە، هیچ پلانێكی بۆ دژایەتی كورد نەبووەو گەشەیەكی زۆریش بە ئابووری ناوچەكە دەگەیەنێت و ئەگەرەكانی وشكەساڵی ئەگەر رووبدات كەم دەكاتەوە و بۆژانەوەیەكی سەرتاسەری بۆسەر هەرێمی كوردستان دەبێت. → website: http://www.knn.krd/Default.aspx → Facebook: / knn.krd → youtube: / tvknnc → / tvknnc → Instagram: / knn_kurdish hl=en / knncchannel