У нас вы можете посмотреть бесплатно له پرۆژه یاسای خانهنشیندا پهرلهمانتار و وهزیر به 4 ملیۆن دینار خانهنشین دهكرێن или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
هەرێم؛ بەپێی پڕۆژەیاساكە پەرلەمانتار و وەزیرەكان بە 4 ملیۆن دینار خانەنشین دەكرێن فراكسیۆنی گۆڕان لەگەڵ خانەنشینی پلە باڵاكاندا نیە لیژی دارایی و یاسایی گۆڕانكاریان لە 3 بڕگەی یاسای چاكسازی كرد خانەنشینی فەرمانبەران لە نێوان 300 بۆ 400 هەزار دینار دەبێت لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و موچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەكانی كۆبونەوەو گۆڕانكارییان لە 3 بڕگەی یاساكە كرد، خانەنشینی فەرمانبەران لە نێوان 300 بۆ 400 هەزار دینار دەبێت و خانەنشینی پەرلەمانتارو وەزیرەكانیش چوار ملیۆن دینار دەبێت، فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ بەشێكی ئەم گۆڕانكاریە نیەو سورە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق. هەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی پەرلەمان بۆ كردنەوەی گرێ كوێرەكان لەسەر پرۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە كۆبونەوەو چەند گۆڕانكارییەكیان تێدا كرد. بەپێی رێككەوتن هەردوو لیژنەكە، پلە باڵاكان بە 50% كۆی موچە و دەرماڵەكانیان خانەنشین دەكرێن، بەبێ ڕەچاوكردنی مەرجی تەمەن و بڕوانامە، خانەنشینی فەرمانبەرانیش لە نێوان 300 بۆ 400 هەزار دینار دەبێت، لەگەڵ جێبەجێكردنی یاساكە دەبێت پاشەكەوتی موچە هەڵبوەشێتەوە. رۆژی 30/12/2017 ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسایەكی بەناوی (چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان-عێراق) پەسەند كردو رەوانەی پەرلەمانی كوردستانی كردو لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كرا، بەڵام بڕگەیەكی یاساكە ناڕەزایی و كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا ئەویش ماددەی سێی یاساكە بوو كە تایبەتە بە چۆنێتی رێكخستنی مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكان. ئەو پرۆژە یاسایەی كە حكومەت ناردبووی بۆ پەرلەمان، داوای كردبوو كە یاسای عێراق بكرێتە بنەما بۆ ئەو پرسە و هەر كەسێك تەمەنی لە 50 ساڵ كەمتر بێ و 15 ساڵ خزمەتی نەبێ، خانەنشینی نەیگرێتەوە، بەڵام ئەم بڕگەیە بەدڵی پەرلەمانتارانی یەكێتی و پارتی نەبوو، ئێستا فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی لەسەر ئەم بڕگەیە رێككەوتوون، بەو جۆرەی خۆیان دەیانەوێت، ئەویش كەمكردنەوەی موچەی خانەنشینی وەزیرو پەرلەمانتارەكانی خولەكانی پێشوو لە سەدا 80ەوە بۆ سەدا 50 و پەرلەمانتارانی ئەم خولەش بە سەدا 50 موچەو دەرماڵەكانیان خانەنشین بكرێن، بەمجۆرەش بێت موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران چوار ملیۆن دینار دەبێت. فراكسیۆنی گۆڕان، لەسەرەتاوە داوای هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پلە باڵاكانی كردوەو لە ئێستاشدا لەگەڵ ئەم گۆڕانكارییەدا نیە لە موچەی پلە باڵاكاندا كراوەو داوای جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق دەكات. لە یاسای خانەنشینی عێراقیدا، 50 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەت، مەرجن بۆ خانەنشینی، بەڵام ئەگەر یاسای چاكسازی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند بكرێت، ئەوا هەموو پەرلەمانتارێكی كوردستان بە چوار ساڵ پەرلەمانتاری و بەبێ ڕەچاوكردنی تەمەنی خانەنشین دەكرێت.→ website: http://www.knn.krd/Default.aspx → Facebook: / knn.krd → youtube: / tvknnc → / tvknnc → Instagram: / knn_kurdish hl=en / knncchannel