У нас вы можете посмотреть бесплатно دیوانی قانع؛ ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە؛ شیعری کوردی «لە بەندیخانەدا» или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
«لە بەندیخانەدا» لە کتێبی:پاشمەرگەی قانع بەرهەمی:مامۆستا قانع قاڵب:غەزەڵ خوێندنەوە:بێهزاد موحەممەدی [ telegram:https://t.me/behzadakurd ] ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم سەیری ئەم زنجیرە کەن، وەک زێوەری شاهانەیە بووکی ئازادیم ئەوێو، خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێ حەڵقە حەڵقەی پێوەنم بۆ پڵپڵە و لەرزانەیە گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر ئەبێ قوڕ بە سەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە گرتن و لێدان و کوشتن عاملی ئازادییە تۆپ و شەستیر و کەلەپچە لام وەکوو ئەفسانەیە چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە چەکی شۆڕشگێریی من نووسین و بیر و باوەڕە ڕاپەڕینە، هەڵمەتە، پڕ نەعرەتەی کوردانەیە گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم نۆکەری و سەر دانەواندن کاری نامەردانەیە قانیعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە