У нас вы можете посмотреть бесплатно زرێبار или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
دەریاچەی زرێبار دەکەوێتە سنوری قەزای مەریوانەوە ساڵانە لە وەرزەکانی بەھار و ھاویندا گەشتیارێکی زۆر ڕوی تێدەکەن، ئەم ناوچە گەشتیاریە مێژووەکەی بەئەفسانەیەک دەستپێدەکات کە لەناو ھونەرو ئەدەبیاتی کوردیدا ناوی ھاتووە،بە پێی ئەفسانەکە حاکمێکی ستەمکار بەناوی (فەیلەقوس) لەم ناوچەیەدا ھەبووە و ستەمی کردووە، یەکێک لەو کەسانەی ستەمی لێکردووە دەروێشێک بووە، ئەویش لەبەرامبەردا دوعای لێدەکات و شارەکە نوقمی ئاو دەبێت و ئەم دەریاچەیەی لێدروست دەبێت، ئێستاش گۆڕێک لە بەرزاییەکانی لای باکوریەوە ھەیە دەڵێن گۆڕی ئەو دەروێشەیە دوعاکەی کردووە، ئەم ڕوبارە ژینگەیەکی تایبەتی ھەیە و بەدەیان دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەم دەریاچەیە بەراوبوون و سەوزەو باخ و باخاتی تێداکراوە، ھەروەھا بەدەیان و سەدان جۆر ئاژەڵ و پەلەوەری تێدایە کە ژینگەی ناوچەکەی پاراستووە و تایبەتمەندی بەناوچەکە بەخشیوە. چاخانەکان وێستگەیەکی گرنگی کۆمەڵایەتین بۆ کۆبوونەوەی ھاوڕێیان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش، چاخانەکان گرێدراوی کەلتوری کوردین و چایچیەکان لەناو بازارو گوزەرەکاندا ناسراوترین کەسن و ھەمیشە بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ کڕیارەکانیاندا دەکەن، لە دەریاچەی زرێباریشدا وەک ناوچەیەکی گەشتیاری چاخانەی بەناوبانگ و بەتامی تێدایە کەڕۆژانە بەدەیان گەشتیار ڕویان تێدەکەن، یەکێک لەو چایچیانە ناوی یونسەو ماوەی (22) ساڵە لە زرێبار بەعارەبانەیەکی دەستیەوە چای خەڵوز دەفرۆشێت، خۆی بەخۆشحاڵ دەزانێت وەک چایچیەک خزمەتی ھەموو لایەک دەکات، زۆجار لە شوێنە دورەکانەوە سەردانی دەکەن و بۆساتێکی کەم لەنزیک چۆمی زرێبارەوە چایەک دەنۆشن و پشوودەدەن. ماسی برژاوی زرێبار ناوی لە باشورو ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا دەنگی داوەتەوە، ڕۆژانە گەشتیاری کورد لەھەموو ناوچەکانەوە دێنە ئێرەو ماسی دەخۆن، تایبەتمەندی ئەم شوێنە گەشتیاریە فێنکی کەشوھەواکەیەتی ھاوکات سروشتێکی پاک و جوانی ھەیە و ماسیەکانی ھی دەریاچەی زرێبارن، سێ جۆری سەرەکی ماسی لەم دەریاچەیەدا ھەیە بەناوەکانی (سورەماسی و کارب و سلڤەر) کەلەلایەن وەستای شارەزاوە بەجوانترین شێوە ئامادە دەکرێن و دەرخواردی میوانەکان دەدرێن. کەلانە یەکێکە لە خواردنە میلییەکانی ناوچەی کوردەواری بەشێک لە ژنانی ھەورامان لە ناوچەی گەشتیاری زرێبار بەکاری کەلانە دروستکردنەوە سەرقاڵن و بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم کارەیە. بۆنی کەلانەو کەرێ و ڕۆنە خۆمانە گەشتیارەکان کەمەندکێشی لای ساجی خانمەکان دەکات، زۆربەی ژنەکان خۆشحاڵن بەکارەکەیان و ماڵ و منداڵەکانیان لەسەر گیرفانی خۆیان بەخێو دەکەن. ئەوان داوای دیاری کردنی شوێکی گونجاو دەکەن بۆ وەرزی باران و سەرمای زستان بۆ ئەوەی بتوانن بەبەردەوامی لەھەموو وەرزەکاندا خواردنە کوردەواریەکان پێشکەشی میوانەکان بکەن. زرێبار سەرچاوەیەکی گرنگی ئاویە بۆ ناوچەکە، جگە لەوەی وەک شوێنێکی گەشتیاری سەرنجڕاکێش ناسراوە و نزیکە لە سنوری کوردستانی باشورو خۆرھەڵات، بۆیە جموجوڵێکی باشی ئابووری بۆ شاری مەریوان ڕەخساندووە و دەستی کاری بۆ دانیشتوانەکەی ڕەخساندووە. https://www.kurdistan24.net/so/ahura