У нас вы можете посмотреть бесплатно Adnan Karim - Birtan Akam | или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ژیانی هونەرمەندی گەورە (مامۆستا عەدنان کەریم) : عەدنان کەریم لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، و لە بنچینەدا خەڵکی گوندی ژاژڵەی سەر بە ناوچەی شارباژێڕە. بەھۆی سیاسەتی ڕاگواستن و بەعەرەبکردنی ڕژێمی بەعسەوە چوونەتە سلێمانی و ھەر لەوێ ماونەتەوە. ساڵی ١٩٨٥ بەشی وێنەکێشانی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٩١دا کوردستانی جێھێشتووە. سەرەتای کاری ھونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی بە گۆرانیی دەسماڵێ. پاشان لە ساڵی ١٩٨٠دا، گۆرانیی کازیوەی لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی تۆمار کرد بۆ شانۆگەریی زەلکاو، کە بەرھەمێکی شانۆیی تیپی شانۆی پێشڕەوی کوردی بوو لە سلێمانی. ئەم گورانییە کە لە ئامادەکردنی دلێر ئیبراھیم و ئاوازی ئارام خاچەتووریان بوو، سەرەتایەکی باش بوو بۆ ناسینەوەی دەنگی خۆی و تایبەتمەندێتی ھەڵبژاردنی ڕەوتی ھونەری. Adnan Karim - Birtan Akam | عەدنان کەریم = بیرتان ئەکەم Lyrics | هۆنراوە : هەموو شەوێ کۆتری دڵم باڵ ئەگرێت و بەرەو لای ئێوە ئەفرێ لەپێشاندا لەسەر لوتکە لا ئەدات و روو لە ئێوە و روو لە شەوقی سەر شەقام و سەر کۆڵان و ناو ماڵەکان لەنگەر ئەگرێ ئەمجا بەرەو کورەی دڵتان هەڵدەفرێ هەڵدەفرێ بیرتان ئەکەم لەم غوربەتە سەختەمەوە بیرتان ئەکەم لەم ئازارە بێ کۆتایی بێ بنەوە بیرتان ئەکەم ئارەزوی دیدارتان ئەکەم ئارەزوی دیدارتان ئەکەم بیرتان ئەکەم..بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم..بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم..بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم..بیرتان ئەکەم هەموو شەوێ کۆتری دڵم باڵ ئەگرێت و بەرەو لای ئێوە ئەفرێ لەپێشاندا لەسەر لوتکە لا ئەدات و روو لە ئێوە و روو لە شەوقی سەر شەقام و سەر کۆڵان و ناو ماڵەکان لەنگەر ئەگرێ ئەمجا بەرەو کورەی دڵتان هەڵدەفرێ هەڵدەفرێ هەموو شەوی لە مرواری فرمێسکی ئەم غوربەتەوە ملوانکەیەک دەهۆنمەوە بۆ ملی جوانی شارەکەم هەموو شەوێ لە گوڵزاری ئەم غوربەتە ، ئەم غوربەتە چەپکێ گوڵی سور ئەچێنم بۆ ناو گوڵدانی شارەکەم هەموو شەوێ دێم لە دەرگای دڵتان ئەدەم هاوار ئەکەم بیرتان ئەکەم هەموو شەوێ کۆتری دڵم هەڵدەفرێ و لەلای ئێوە لەنگەر ئەگرێ هەر لای ئێوەش ئەبێ بمرێ ، هەر لای ئێوەش ئەبێ بمرێ ، بیرتان ئەکەم ، بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم ، بیرتان ئەکەم