У нас вы можете посмотреть бесплатно گوتاری مەسروور بارزانی لە کەرنەڤاڵی پشتیوانی لیستی پارتی لیستی ١٨٤ لە سۆران или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
له‌كاتی به‌شداریكردنی له كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سۆران، مه‌سروور بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه، خه‌باتی ئێمه بۆ سه‌ربه‌خۆییه و داوایكرد، ده‌نگ به كاندیده‌كانی پارتی بدرێت، تا ته‌حدای ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه بكه‌ن، كه ویستییان گه‌لی كوردستان له مافی چاره‌نووس بێبه‌ش بكه‌ن. مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین هێز و پارتی كه پارێزگاری مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی ئێوه‌یه، كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستانن. دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسسازه و ده‌نگ و بڕیاری ئێوه، له داهاتوودا چاره‌نووستان دیاری ده‌كات، نوێنه‌رانی پارتی به‌رگری له ئاوات و ئامانج و خوێنی شه‌هیدان و ره‌نج و خه‌باتی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری پارتی به ده‌نگه‌كانییان ته‌حه‌دای ئه‌وانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێ ماف و ئامانجه‌كانتان له‌بیر ببه‌نه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شۆڕشه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه نه‌بووه داوای پله و پۆست و پایه بكه‌ن، نه له‌به‌غدا و نه له هیچ كه‌س، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه بووه پارێزگاری له مافه‌كانی خۆمان بكه‌ین، پێشمه‌رگه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه درووست بووه. ئه‌وانه‌ی خوێنی خۆیان رشتووه، بۆ مووچه نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ ئازادی و مافی چاره‌ی خۆنووسین بووه و نابێت ره‌نجه‌كانییان له بیر بكه‌ین. دووپاتیشی كرده‌وه، تاوانه ئه‌مڕۆ كێشه‌ی كوردستان له ئیمتیاز و پله و پایه و مووچه بچووك بكرێته‌وه، ئێمه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ترمان هه‌یه، ئێمه داوای سه‌ربه‌خۆیی و مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، شانازی به ره‌نج و خه‌باتی هه‌زاران شه‌هید و مێژووی پارتییه‌وه ده‌كه‌ین و خاوه‌نی زۆرترین مێژوویین و، شانازی به شۆڕشه‌كانی شێخ عه‌بدولسه‌لام و شێخ ئه‌حمه‌د ده‌كه‌ین، خاوه‌نی شۆڕشی بارزانیین، خاوه‌نی خه‌بات و تێكۆشانی سه‌ركرده ئیدریس بارزانیین و خاوه‌ن ئه‌نفال و شه‌هیدانین.