У нас вы можете посмотреть бесплатно فیلمسازان پلاتفۆرمێکە بۆ هەموان. или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
فیلمسازان ئەو پلاتفۆرمەیە. لەمڕۆ بە دواوە بە شێوازی زانینگەیەک دێتەوە خزمەتتان، بەردەوام لە ھەوڵداین بۆ گەیاندنی زانیاریە تیۆریەکانی فیلمسازی وەک وانە، لە ڕێی فیلمسازە ئەکادیمیست و خاوەن ئەزموونەکانەوە بە جیاوازی توێژەکان و ناوچەکانی کوردستانەوە. ئە م ماڵە هی هەموو دڵسۆزێکە کە بتوانێ هاوکار بێت لە گەیاندنی خزمەتێکی فیلمسازی، تەنانەت کەسێکی نادیاری بوارەکەش دەتوانێ بە ناردنی تەوەرەکەی بە ڤیدیۆ ئاگادارمان بکاتەوە لە توانای بەخشینی زانیاری فیلمسازی، دواتر دەرفەتی لایڤی بۆ دەڕخسێنین. فیلمسازان دەرفەتێکە بۆ هەموو ئەوانەی لە بەر هەر هۆیەک بێت دەرفەتی خوێندنیان لە زانینگەکانی سینەما بۆ نەڕەخساوە، ئێرە هاوکارە بۆ گەشەدان بە حەز و بەهرە و توانای فیلمسازی لە بوونی هەر کەسێکدا لە هەرتەمەن و توێژێکدا بێت. لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ هەڵبژاردنی تەوەری هەمەجۆری فیلمسازی تا هەریەکە لە گۆشە نیگایەکەوە بوارەکە دەوڵەمەند ترکەین. هەروەک چۆن پێشتر دڵسۆزان بە ڕەنجی بە پێزیان تەوەرەکانیان لە ڕێی لایڤی فیلمسازانەوە پێمان بەخشی. هەر کەسێک حەزی لە بوارەکە بێت! بیەوێت خەونی مێژینەی فیلمسازی خۆی بێنێتە دی! بیەوێ دەرفەتی لە دەست چووی جارێکی کە بۆ خۆی بڕەخسێنێتەوە! لە هەر تەمەنێکدا بێت! کوردی زان، لە هەر جێیەکی دنیا بێت! لە ڕێی ئەم زانینگەیەوە ئاسانکاری بۆ بوژاندنەوەی دەرفەتی فیلمسازیت بۆ دەکەین. تەنها لەم دەروازیەوە خۆت ناونووس بکە و سوود لە وانەکانی فیلمسازان وەر بگرە.