У нас вы можете посмотреть бесплатно گفتوگۆی کچان - سازان ئەمین دووعایەک لە نڤار دەکات! или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
قەبارەی خێزان لە بەرنامەی ئەمجارەی گفتوگۆی کچان باسی دروستکردنی خێزان دەکرێت، پرسیاری ئەوە دەکرێ ئەگەر ئێستا کچێک ژیانی هاوژینی پێکبهێنێت، چەند مناڵی ببێت باشە؟ نڤار و شەیما ، بنەوش و بەهرە لە بەرنامەکەدا میوانداریی سازان ئەمینی مەیکئەپ ئارتیستیان کردووە، گفتوگۆیەکی خۆشیان لەنێواندا هەیە و باسی بچووکبوونەوەی قەبارەی خێزانی ئێستا دەکرێت و بەراورد دەکرێت بە قەبارەی خێزانی جاران. سازان ئەمین و پێشکەشکارانی بەرنامەکە هۆکارەکەی بۆ زەحمەتی ژیان و زۆربوونی پێداویستی منداڵ و خێزان و چەند هۆکارێکی دیکە دەگەڕێننەوە، هەروەها باسی کاریگەرییە نەرێنییەکانی بچووکبوونەوەی خێزانیش دەکەن. لەبەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا لەگەڵ میوانەکە باسی ئەوە دەکەن کە چۆن دایکانی ئێستا بتوانن هاوسەنگییەک رابگرن لەنێوان کاری دایکایەتی و سەرقاڵییان بەکاری دەرەوە، بەوپێیەی ئێستا وەکو جاران نییە و ژن کاری تەنیا بەخێوکردنی منداڵ نییە، بەڵکو ئەوانیش زۆر زیاتر لە جاران لە دەرەوە کاردەکەن. سازان ئەمین کە خۆی ئەزموونی کارکردن و دایکایەتی هەیە، باسی چۆنێتی راگرتنی ئەو هاوسەنگییە دەکات.