У нас вы можете посмотреть бесплатно ڤیکتۆر لۆستیگ( victor lustig ) ئەو دزەی دوجار بورجی ئیڤڵی فرۆشت или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ڤیکتۆر لۆستیگ( victor lustig ) ئەو دزەی دوجار بورجی ئیڤڵی فرۆشت ------------------------------------------------------------ لە پاش ژیانێکی پڕ لە دزی کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەری برد ڤیکتۆر بڕیار دەدات کۆچ بکات بەڵام بەبێ گۆڕینی پیشەکەی کە دزییە ڤیکتۆر دەچێتە پاریس لەوێ لە ڕۆژنامەکاندا دەبینێ کە بورجی ئیڤڵ پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە ڤیکتۆر بڕیار دەدات ئیستیغلالی ئەم هەلە بکات بەڵگەنامەیەکی فەرمی ساختە دەکات کە ئاماژەی بەوەدەدا ڤیکتۆر بەرپرسێکی میری گەورەیە بوبووە جێگری بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی پۆستەو بەرید لە پاشان پەیوەندی بە 6 وەبەرهێنەوە دەکات ڤیکتۆر وەبەرهێنەکان بۆ ئوتێلێکی زۆر بەناوبانگ بانگێشت دەکات پێیان دەڵێت نۆژەنکردنەوەی بورجی ئیڤڵ زۆری تێ دەچێت هەر بۆیە حکومەت بڕیاری نۆژەنکردنەوەکەی هەڵوەشاندۆتەوەو نیازی هەیە لە زیادکردنێکی تایبەتدا بیفرۆشێت حکومەت نایەوێت بە ئاشکرا ئەم کارە بکات بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی توڕەکردنی خەڵک و دواتر خۆپیشاندانی لێ بکەوێتەوە داوای لە بازرگانەکان کرد ئەم گفتوگۆیە بە نهێنی بهێڵنەوەو لەلای هیچ کەسێک نەیدرکێنن ڤیکتۆر پیاوە بازرگانەکانی بە ئوتومبێلێکی لیمۆزینی کرێ بەرەو بورجی ئیڤڵ برد بۆ ئەوەی کارەکە تا ڕادەیەک مەنتیقی بێت چاوەڕوانی ئەو بازرگانە بوو کە زۆرترین پەرۆشی بۆ کارەکە هەیە بە دڵنیاییەوە یەکێک لە بازرگانەکان بووە نێچیر و بورجی ئیڤڵی لە ڤیکتۆر کڕی ڤیکتۆریش خۆی و پارە دزراوەکان ڕایکرد بەرەو ڤییەنای پایتەختی نەمسا بازرگانەکە ئەم دزییەی کە لێی کرابوو بە پۆلیسی ڕانەگەیاند بۆ ئەوەی نەبێتە باسی ڕاگەیاندن و لەلای خەڵک بە گەمژە و بێ ئەقڵ ناوزەند بکرێت ئەم دزییەی ڤیکتۆر بووە هۆی بەرزکردنەوەی مەعنەویاتی وا هەستی دەکرد کە ئاشکرا نابێت هەر بۆیە بڕیاری دا جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ پاریس و بۆ جاری دووەم بورجی ئیڤڵ بفرۆشێتەوە لە سەرەتادا هەموو شتێک بە باشی دەڕۆیشت جارێکی تر بازرگانێکی تری گەمژەی لێ هەڵکەوت و بڕوای بە کارەکە کرد پارەیەکی خەیاڵی تری وەرگرت لە پێناوی فرۆشتنی بورجەکەدا ئەمجارەش کارەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا بەڵام نێچیرە تازەکە پۆلیسی ئاگادار کردەوە ڤیکتۆر ناچاربوو لە پاریسەوە بەرەو ئەمریکا هەڵبێت لە بەدبەختی ڤیکتۆر دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڤیکتۆرییان بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیرکرد و ڕەوانەی دادگا کرا لەبەرئەوەی دزێکی زیرەکی وەک ئەمە بە ئاسانی تەسلیم نابێت ڕۆژێک پێش دادگایی کردنی لە دەستی دادگا هەڵهات لە پاش 27 ڕۆژ جارێکی تر دەستگیر کرایەوە دادگا بڕیاری 20 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند هەر لە ناو زینداندا کۆچی دوایی کرد -------------------------------------------------------- بۆ بینینی تەواوی بابەتەکانمان لە تۆڕی کۆمەڵایەکان لەگەڵمان بن -------------------------------------------------------- facebook: / playstv.media -------------------------------------------------------- instagram: / playsmedia -------------------------------------------------------- #play #PLAY #PLAYSTV.MEDIA #MEDIA #VIDEO #پلەی