У нас вы можете посмотреть бесплатно پەیامداریی و پارەداریی - موڵك كافێ или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
پەیامداریی و پارەداریی، پرۆژەیەكە بۆ بونیادنانی مرۆڤی (پەیامداری پارەداری بەخشەر). مرۆڤێك هۆشیار و زانا بێت بە ئایین و بە ژیان. تێگەیشتن و دیدگایەكی ڕۆشن و دروستی هەبێت بۆ پەیامداری و پارەداری. لە ڕووی پەیامدارییەوە بە جوانی و ڕاست و دروستی لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام تێبگات. بزانێت وەك مرۆڤێكی باوەڕدار چ ئەركێك لە ئەستۆیدایە. لە هەڵسوكەوت و كردار و گوفتاریدا خواناسانە مامەڵە بكات، پەیوەست بێت بە سنورەكانی ئیسلامەوە، بزانێت كە ئەركی ئەو چاكسازییە لە خۆیدا، پاشان چاكسازی لە كۆمەڵگە و وڵاتەكەیدا. دەبێت هەموو تواناكانی لەو بوارەدا بخاتەگەڕ، بۆ خزمەتی كۆمەڵگاكەی و باشتركردنی ژیان و ژینگەی ئەوانی دیكە. لەڕووی پارەدارییەوە، توانا و لێهاتنەكانی سەردەم و پێویستەكانی كاركردن و بازاڕی كار دەست بخات. هەستی بەرپرسیارییەتی تێدا بڕوێنرێت بە شێوەیەك پەیامدارانە مامەڵە بكات، كاربكات بۆ فەراهەمكردنی ژیانێكی شكۆمەندانە بۆ خۆی و خێزانەكەی و ئەو كەسانەی لە ئەستۆی ئەودان، پاشان كاركردن بۆ دەستخستنی زیاتر، بۆ ئەوەی بتوانێـت بەشێكی داهاتەكەی پاشەكەوت بكات، یان بیخاتە پرۆژەوە و سەرمایەگوزارییەوە، بەو ئامانجەی كە لێی ببەخشێت بۆ خزمەتكردن و خۆشبەختی ئەوانی دیكە. بە گرێدانی ئەو دوو چەمكە پێكەوە (پەیامداریی و پارەداریی)، بتوانێت لەڕیزی ئەو باوەڕدارە سەرفرازانە بێت كە ئایەتی ﴿قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ﴾ باسیان لێوە دەكات. ئەم حاڵەتە ڕەنگڕێژی ژیانی بكات، لە ژیانیدا ڕەنگ بداتەوە، هەتا ئەو ئاستەی زۆرترین ببەخشێتە كەسانی هەژار و پرۆژە و كارە خێرخوازییەكانی بواری بانگەواز و چاكەی گشتی. بەم شێوەیە تەحقیقی ئایەتی ﴿وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ﴾ بكات. ئەم حاڵەتە نابێت تەنها لە چوارچێوەیەكی كۆمەڵایەتیدا قەتیس بكرێت، بەڵكو پێویستە بینای كاری گەورە و دامەزراوەیی لەسەر بكرێت. لە كۆتاییدا مرۆڤێك بەرهەم بێت كە توانای كاركردن و فەرمانڕەوایی و دەوڵەتداری هەبێت، پشكی هەبێت لە ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ بونیادنانی شارستانیەتی و سیستمێكی نوێی جیهانی، كە مرۆڤ و مرۆڤایەتی تێیدا ئاسودە بێت.