У нас вы можете посмотреть бесплатно ڕۆژی ژینگەی کوردستان-زیانەکانی ئاگرکردنەوەی ئازادانەو بێسنوور-Kurdistan's Environment Day или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
چەند زانیاری و یاسایەکی گرنگ، لەڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، دەربارەی کات و شوێنی (ئاگر)کردنەوە، لەوڵاتانی دەرەوەدا:- ................................. ڕۆژی ژینگەی کوردستان Kurdistan's Environment Day يوم البيئة في كردستان Kurdistans miljødag 16-04 ................................. لەڕۆژی (ژینگەی کوردستان)دا، داوا دەکەین، کە هەموومان ژینگەی وڵاتەکەمان و کۆی ژینگەی گۆی زەویمان خۆشبوێت و ڕێگا بدەین، ئێمەی مرۆڤ و هەموو زیندەوەران، شانبەشانی یەکتر لەسەر ئەم هەسارەیە بژین و نەبینە ڕێگرو بەربەست، بۆ ژیانکردنی هیچ زیندەوەرێکیتر، وە بەهیچ شێوەیەک نەکەوینە ئەو هەڵەیەوە، کە خۆمان بەخاوەنی هەسارەی زەوی بزانین و زیندەوەرانیتریش وەکو خزمەتکاری خۆمان... هەرەوەها داواکارین لەگشت کەس و لایەنە پەیوەندیدارەکان، کە بەگرنگییەوە لەئەم زانیاری و پێش نیازانە بڕوانن و ئیشی فەرمییان لەسەر بکرێت و لەوڵاتی خۆیشماندا، وەک وڵاتانی ئەوروپا، کات و شوێنی ئاگرکردنەوە دیاریبکرێت و سنوورێک بۆ ئازادی ئاگرکردنەوە دابنرێت، ئەویش بەپێی وەرزی وشکی و کاتەکانی مەترسی ئاگر کەوتنەوەو ئاگر دەرچوون... بۆیە بابەتی ئەمجارەمان تەرخانکرد، لەسەر ئاگر، چونکە ئاگر کەوتنەوەو ئاگر بەردان لەشاخەکانی کوردستان، ساڵانە هەزاران دارو دەوەن و جۆری گژوگیا لەناو دەبات و گەورەترین زیانی بەژینگەی کوردستان گەیاندووە... تێبینی/ لەناو ڤیدیۆکەدا چەندین زانیاری و یاساو ڕێسامان باسکردووە، دەربارەی کات و شوێنی ئاگرکردنەوەو گرنگی یاسای دیاریکردن و سنووردارکردنی ئازادی ئاگرکردنەوە، لەناو سروشت و ژینگەدا، لەوڵاتی نەرویج، وەک پێش نیازێک، بۆ کوردستانی پیرۆزو شیرین و ڕەنگین... تێبینی2/ واتە ماوەی (5) مانگی تەواو، کەس بۆی نییە لەهیچ شاخ و لەناو هیچ دارستان و ناوچەیەکی موڵکی گشتیدا ئاگر بکاتەوە... 16-04-2025 Nabaz Horeny