У нас вы можете посмотреть бесплатно بەشینەوەی ملیۆن دۆلاری کەنداو ڕۆژاڤای تێکنەشکاند или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
پشتیوانیە نێودەوڵەتیەکان بۆ کورد تورکیا و سوریای شۆک کردووە دوای کۆنگرێسی ئەمریکا، ئەمرۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی رەوشی سوریا و رۆژئاڤای کوردستان ئەنجامدا لە دانیشتنەکەدا نیگەرانیەکان دەربارەی شێوازی مامەڵەی حکومەتی نوێی سوریا لەگەڵ کورد لە رۆژئاڤای کوردستان تاوتوێکرا. برانکۆ گریمس، پەرلەمانتاری یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبونەوەکە ڕایگەیاند: ئێمە و ئەمریکا کوردمان [لە رۆژئاوای کوردستان] جێهێشت بۆ ئەوەی لەنێو بچن. هەموو ئاراستەکان بۆ ئەوەن کە فشاری زیاتر بخرێتەوە سەر سوریا و لە ئەگەری پەراوێزخستنی کورد هەموو جۆرە هاوکاریەکی بۆ ببردرێت، ئەم پشتیوانیە گەورەیە شۆکێکی زۆری لای سوریا و تورکیا و وڵاتانی کەنداو دروستکردوە، بەو پێیەی چاوەڕێ بوون بەهۆی هەوڵەکانیان جارێکی دیکە لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان باسی کورد نەکرێتەوە. هاوکات فەیسەڵ قاسم رۆژنامەوانی رەگەز پەرستی عەرەب دەڵێت؛ سوریا سەرکەوتوو بووە لە هێنانی کۆمپانیای شیفرۆنی ئەمریکی، ئەم کۆمپانیایە لە هەر شوێنيک کار بکات واتا پشتیوانی ئەمریکا لەو شوێنەیە. بۆیە هەنگاوەکانی کۆنگرێس بۆ کورد سودی نابێت و حکومەتی ئەمریکا لە پشتی دیمەشق دەمێنێتەوە. ئەوەش ئاماژەیەکی روونی شڵەژانی کەسایەتی و دامەزراوەکانی سەر بە دیمەشقە لە بەرامبەر پشتیوانیە نێودەوڵەتیەکان بۆ کورد. چاوەرێشدەکرێت لە داهاتوودا لە چەندین پەرلەمانی وڵاتانی دیکە بە هەمان شێوە پرسی کورد باس بکرێت و فشار بخرێتە سەر حکومەتەکان بۆ ئەوەی دیمەشق ناچار بکەن لە دەستوری داهاتووی سوریا مافەکانی کورد پارێزارو بێت و رۆڵی هەسەدەش وەک تاکە لایەنی متمانەپێکراوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە قۆناغی داهاتوو بە کاریگەری بمێنێتەوە، وە هەموو هەوڵەکان بۆ بچوک دۆسیەی کورد لە چوارچێوەی سوریا کە بە پشتیوانی تۆمباراک لەماوەی رابردوو دەستی پێکرد شکستی هێناوە و پێگەی کورد لە قۆناغی داهاتوو بەهۆی ئەو پاڵپشتیە نێودەوڵەتیە گەورانە نەک وەک جارانی لێبهێتەوە بەڵکو بەهێزتریش بێت. ==================== #دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد #عراق #محكمة_الفدرالية #سوريا www.skurd.net =========== فەیسبوك: / skurd.net تویتەر: https://x.com/standardkurdi گروپ تیلیگرام: https://t.me/standar_kurd ئینستیگرام: / standarkurd تومبلەر: https://www.tumblr.com/standarkurd ڤایبەر گروپ: https://invite.viber.com/?g2=AQAG1YA2...