У нас вы можете посмотреть бесплатно بەلام بەزانە کە ئەشقی تۆ...👇 или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
لە دەرگای خۆم دەدەم هەموو كوچەو كۆڵانە تەنیاكانی ژیان گەڕام هەموو بێكەس بوونێكم تامكرد! گوێم لە شكانی دڵم بوو لەلای چەپما هارەیكرد هێندە بە شوێن كەسێكدا گەڕام، خۆمم لێ ونبوو! _ _ _ ئەزانم باش ئەزانم كەسێك بۆ ئەوە هاتبێت درزەكانی رۆحی پربكاتەوە زوو دەروا كەسێك بۆ كەسێكی خەڵوەتنشین بگەرێ، هەرگیز ناڕوا نا... ئەو كەسانەی خۆیان ئەدەنە دەست دڵ، پێی رۆیشتنیان نییە. _ _ _ خۆشەویستی خەڵوەتە كەسێك بەرگەی تەنیایی ناگرێت، با لە دەرگاكەی نەدا دڵێك ئەگەر بۆ كەسێك عاشق بووبێت، دوای رۆیشتن دادەگیرسێت من گەمەم بەو دڵانەدێ زوو دەشكێن گەمەم بەو كەسانە دێت بۆ دڵتەنگییەكی بچوك لە دەرگای گریان دەدەن و بە زەردەخەنەیەكیش ئەدەن لەشەقەی باڵ! گەمەم بە زۆر شت دێت ئەگەر ئەوین نەمكاتە خەڵوەتنشین، ئەوین نییە ئەگەر ئەوین نەمكاتە ئەستێرە، ئەوین نییە ئەوین دوای دڵشكان، چرۆ ئەكا و روناكییەكەی ئاوەدانت ئەكاتەوە. _ _ _ هەموو دەرگاكانی بوونت داخە كەسێك گەر تۆی بوێت، بە پەنجەرەكەت رازییە هەموو پەنجەرەكانی بوونت داخە، كەسێك گەرتۆی بووێت بە ونبوونیشت رازییە. _ _ _ لاواندنەوە نازانم هەمیشە لەو سەری نائومێدییەوە دەر ئەكەوم هەمیشە دەرگاكەم بەرووی دڵتەنگییدا ئەكەمەوە خەڵوەتی خۆم بە پێكەنینەكانی تۆ تێكنادەم بیر لەمن مەكەرەوە نابینی وەك چرا ئەسوتێم، تا قوژبنێكی تاریكی خۆم روناك بكەمەوە بیر لەمن مەكەرەوە نابینی ئەڵێی جامی مەی یم پڕم و تاریكی خۆمم لێ ئەرژێ. _ _ _ چی دەبێت باببێت هەتا ئەو رۆژەی لەم ژیانە ئاوائەبم، هەر ئاوا ئەبم. خەیاڵ....... لە ڕاستی ژیان سەختترە چونکە ئاڵودەی ئاواتێکی مەحاڵت ئەکا........ هەموو كەس لەخۆی دەچێت جگە لە من، وای من چەند سەیر خۆمم لە بیر كردووە و بووم بە تــــــۆ ! "من تۆم لەبیرە هەموو شتێكم لەبیرە لەبیرمە یەكەم كەس خەنجەری لێدام، هاورێكەم بوو لەبیرمە یەكەم پاسەوانی ژیانم، دراوسێكەم بوو لەبیرمە وەك كێڵگەیەك یەكەم كەس تۆوی میهرەبانی لە بوونما چاند، دایكم بوو لەبیرمە یەكەم كەس فێری فڕینی كردم، باوكم بوو من هەموو شتێكم لەبیرە باش لەبیرمە یەكەمجار كە تۆم بینی ئیتر من نەمام و بووم بە من و تۆ. من هەمووشتێكم لەبیرە ئەگەر ژیان ئەگەر دونیا من لە بیرخۆیان ببنەوە من هەرگیز تۆ لەبیر خۆم نابەمەوە! بۆئەوەی خۆمم لەبیر نەچێ، بیری تۆ ئەكەم بۆئەوەی تۆم لەبیر نەچێت، هەمیشە خۆم دەبم.