У нас вы можете посмотреть бесплатно Hîn jî Maye - هێشتا ماویەتی - مەترسییەکە گەیشتووەتە هەموو ماڵێک و رێژەکە لە بەرزبوونەوەدایە или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە. بەجۆرێک تەنیا لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2023 لە شاری هەولێر، رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە 35.6٪ زیادیکردووە. لەنێو توشبووانیشدا رێژەی زیاتر ژنانن. لە سلێمانیش، نەخۆشخانەی هیوا تا دێت تووشبووی زیاتر تۆمار دەکات. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ساڵی 2023 تەنیا لە نەخۆشخانەی هیوا، 3285 نەخۆش تۆمار کراون. بەرنامەی ئەمجارەی (هێشتا ماویەتی) کە هێڤیدار ئەحمەد، رۆژنامەڤانی رووداو پێشکێشی دەکات، باس لە مەترسییەکانی نەخۆشیی شیرپەنجە و ئامارەکانی لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی دەکات. لەم بەرنامەیە دا، ئاشنای چیرۆکی جیاجیا دەبن؛ نەخۆشێک لەو پەڕی بێهیواییەوە هیوای بۆ دەگەڕێتەوە و شاگەشکە دەبێت کاتێک دکتۆر پێی دەڵێت بە تەواوی نەخۆشیی شێرپەنجەی تێپەڕاندووە. نەخۆشێکی دیکە پێی گوتراوە ئاستی شێرپەنجەکەت هێندە سەختە، لە هەرێمی کوردستان و عێراق چارەی نییە. ئەویش نەخۆشییەکەی لە منداڵەکانی شاردووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری هەرێمی کوردستان ریژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە شاری هەولێر لە ساڵی 2020 دا 6293 تووشبوو هەبووە و لە 2023 دا 9911 تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون. واتە لە ماوەی ئەو ساڵانە دا تووشبوون بە شێرپەنجە بە رێژەی 35.6٪ زیادیکردووە. #rudawstream