У нас вы можете посмотреть бесплатно گرتنی پەستانی خوێن لە ماڵەوە или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
#پەستانی_خوێن #پەرستاری #هەردی_عبدالقادر_شێروانی #چارەسەر #پەرستار #nurse #نەخۆشخانە #ئازار #نەخۆش #دەرمان #پەرستار #نەخۆشی #عیلاج #خۆپاراستن #چارەسەرکردن #blood_pressure #زەخت #پەستانی_خوێن_لە_ماڵەوە #گرتنی_پەستانی_خوێن چۆنیەتی پێوانی پەستانی خوێن (بە ئینگلیزی: How to measure blood pressure، بە عەرەبی: كيفية قياس ضغط الدم ) پێوانی ڕێژەی پەستانی خوێن یارمەتی دەستنیشانکردنی کێشە تەندروستییەکان دەدات. پێوانی پەستانی خوێن ڕێگەیەکە بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی نائاسایی پەستانی خوێن، بەزۆری بەرزی پەستانی خوێن هیچ نیشانەیەکی نییە و هەندێک لە خەڵکی ئاگادار نین کە پەستانی خوێنیان هەیە. دەکرێت پێوانی پەستانی خوێن لەلای پزیشک، دەرمانخانە یان لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت. گرنگە زیاتر لە جارێک ئەم پشکنینە ئەنجام بدرێت، چونکە ڕێژەی پەستانی خوێن بە هۆی ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانە، فشار، ئازار، گەرمای زۆر و سەرما دەگۆڕێت. بەڵام ئەم گۆڕانانەی پلەی گەرمی بەشێوەیەکی کاتییە و پاش ماوەیەک ئاسایی دەبێتەوە. پێوانی پەستانی خوێن لەڕێگەی ئامێری پەستانی خوێنی دیجیتاڵ زۆرجار ئەم ئامێرە لە ڕێگەی مەچەکەوە بەکاردێت، بەڵام دەکرێت لە ڕێگەی پەنجە یان بەشی سەرەوەی قۆڵ بەکاربهێنرێن. بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕێژەی پەستانی خوێن لەسەر بنچینەی جیاوازی خوێنی ناو خوێنبەرەکان دەپێورێت. لە کاتی ئەنجامدانی پشکنینەکە پێویستە قۆڵی نەخۆشەکە لە ئاستی دڵ بمێنێتەوە، بە پێچەوانەوە کاریگەری لەسەر ئەنجامی پشکنینەکە دەبێت. ئەم ئامێرە هەندێک کات هەڵە لە ئەنجامی پشکنینەکەدا دروست دەکات، بەتایبەت لەو کەسانەدا کە نەخۆشییەکی دیاریکراوی دڵ یان ڕەقبوونی خوێنبەرەکانیان هەیە.