У нас вы можете посмотреть бесплатно بەرخەکەم - گۆرانییەک بۆ هەنگاوە سەرەتاییەکانی جگەرگۆشەکەت или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
بەخێربێن بۆ کەناڵی Mirana Melodies، ئەو شوێنەی ئاواز و گۆرانی دەبنە پردی پەیوەندی و خۆشەویستی نێوان دایک و باوک و منداڵە شیرینەکانیان. گۆرانی "بەرخەکەم" نوێترین بەرهەممانە. ئەم بەرهەمە بە هاوبەشی لەگەڵ گۆرانی_بۆکس https://www.instagram.com/goranibox/ بەرهەم هێنراوە. ئەم گۆرانیە هەڵقوڵاوی دڵی پڕ لە سۆزی دایک و باوکە بۆ ڕۆڵەکانیان. ئەم گۆرانییە بانگەواێکی ناسکە بۆ باوەشگرتن بە جگەرگۆشەکەت و هاندانیەتی بۆ هەنگاونان بەرەو ژیانێکی پڕ هیوا. با ئەم ئاوازە ببێتە یادگارییەکی شیرین بۆ ساتە تایبەتەکانی خۆتان و منداڵەکانتان. لەگەڵ "Mirana Melodies" با پێکەوە جیهانێکی پڕ لە مۆسیقا و خۆشەویستی بۆ منداڵەکانمان دروست بکەین. 🎶 تێکستی گۆرانی (Lyrics): یاڵا بەرخەکەم، یاڵا چاوەکەم هەنگاو بنێ بەرەو ئاسمان باوەشم وازە، بۆ تۆ ئامادەم تۆ هیوا و ژینی، بە دنیات نادەم دە وەرە وەرە گیانەکەم دە وەرە وەرە چاوەکەم دە وەرە وەرە هۆ باوان دە وەرە وەرە بە قوربان! دەستە نەرمەکانت بکە بە باڵ بفڕە بۆ لای من، ئەی ڕووناکی ماڵ هەنگاو هەڵبێنە، وەرە بۆ لای من بۆنی گوڵ ئەدەی، ڕۆڵەی خوێن شیرین دە وەرە وەرە گیانەکەم دە وەرە وەرە چاوەکەم دە وەرە وەرە هۆ باوان دە وەرە وەرە بە قوربان! تۆ بەری ژینی، لە باخی گیانم ئاسۆی رووناکی، بۆ نیشتمانم ئاوا دەتگوشم، وەک گیان لە جەستە ژینم بە بێ تۆ، بێ ڕەنگ و بەستە دە وەرە وەرە گیانەکەم دە وەرە وەرە چاوەکەم دە وەرە وەرە هۆ باوان دە وەرە وەرە بە قوربااان!