У нас вы можете посмотреть бесплатно زێڕ چۆن ساز دەبێ ؟ или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
لەم بەشە دەمانهەوێ بزانین زێڕ چۆن ساز بووە و گەردوون چۆن ئەوی بە دەست ئێمە گەیاند؟ بۆ ماوەیەک لە مێژووی دنیا، زانستی کیمیاگەری زۆر باو بووە و له زۆربەی وڵاتانی دنیا، هەر جێگایەک کیمیازانێک بووە، ویستوویەتی کیمیاگەری بکا. بۆ ئەو کەسانەی نازانن کیمیاگەری چییه، بەکورتی، کیمیاگەری زانستێکه سەبارەت بە گۆڕینی کانزای کەمنرخ به کانزای بەنرختر وەکوو گۆڕینی مس بۆ زێڕ. زاناکان و کیمیاگەرەکان بۆ ئەوەی بە زێڕ بگەن چەندها دۆزینەوەی دیکەیان کردووە. بۆ نموونە محەممەد زەکەریای ڕازی، ئەستێرەناس و کیمیاگەری ئێرانی ئەڵکۆل و ئەسید سولفوریکی دۆزییەوە و هەر بەم شێوە کیمیاگەرانی وڵاتانی دیکەش دۆزینەوەی دیکەیان هەبووە بەڵام نەیانتوانیوە زێڕ دروست کەن. بۆ ئەوەی بزانین زێڕ لە کوێوە هاتووە دەبێ ئاوڕێک بدەینەوە له کلیپی پێشوومان کە باسمان لە کەربۆن کردبوو. ئەگەر ئەو بەشەتان دیتبێ کەواتە دەزانن کە کەربۆن له ئەستێرە مردووەکان پێک هاتووە. زێڕیش هەر بەم شێوەیە و دواتر لەلایەن ئەستێرەی هەرەگەورە سوور واتە Red supergiantلەنێو گەردوون بڵاو دەبێتەوە هەر بەو شێوەی کە کەربۆن بڵاو بۆوە و بە دەست ئێمەی مرۆڤ گەیشت. ئەستێرەی هەرەگەورە سوور، ئەستێرەیێکە کە بە کۆتایی تەمەنی گەیشتووە و شێوەی دەگۆڕێت و دەبێتە هەرەگەورەیەکی سوور کە لە ئینگلیزی پێی دەوترێ ، کە ئەمیش لە کۆتاییدا دەتەقێتەوە و لە Red supergiantکاتی تەقینەوەی تەواوی کاکڵەکانی واتە تەواوی ئەو ماکانەی لە نێویدا بووە لە گەردوون بڵاو دەبێتەوە. لەنێو هەر ئەستێرەیەک ڕێژەی هیدروجێن زیاترە کە باسمان لێ کردبوو سادەترین ماکی نێو گەردوونە. ئەو گۆشارە زۆرەی کە لە کاکڵ و ناوەڕۆکی ئەستێرەکاندا هەیە دوای ملوێنها ساڵ، شێوەی هیدرۆجێن دەگۆڕێت بۆ سەر ماکی دیکە وەکوو هێلیۆم، کەربۆن یان ئۆکسیجێن. دوای ماوەیەکی یەکجار زۆر ئەوانە دیسان دەگۆڕێن و دەبنە ماکی قورستر وەکوو ماکی ئاسن یا نیکێڵ. تەواوی ئەو ڕووداو و جموجۆڵانەی نێو ئەستێره و گەردوون کە تا ئێستا باسمان لێ کرد پێتان وا نەبێ لە ماوەی ساڵێک، دوو ساڵ یا پێنج ساڵ ڕوو دەدەن بەڵکوو باس لە میلیاڕدها ساڵە. کە دوای ئەو میلیاڕدها ساڵە هەر وەکی کەمێک پێش باسمان کرد ئەستێرەکان دەگەنە کۆتایی تەمەنیان و دەبنە Red Supergiantوردەوردە دەگەینە باسی سەرەکیمان کە بڕیار وا بوو باس لە چۆنێتی سازبوونی زێڕ و ئاڵتوون بکەین. 👉دەتوانن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر لەگەڵم بن بینەری ڤیدیۆی جیاواز بن و وەڵامی پرسیارەکانتان وەربگرن..👈 پۆدکاستی ئەپڵ👇🏼 https://podcasts.apple.com/gb/podcast... ئینستاگرام👇🏼 https://www.instagram.com/blingo.podc... پۆدکاستی گووگڵ 👇🏼 https://podcasts.google.com/feed/aHR0... خۆشەویستن هەمووتان. #kurd#ئەمریکا #کورد #کوردستان #کوردی_شاد #کوردسات #کوردماکس_شۆ #کوردواری #کوردستانیم #کورد# #kurdistan #kurdpodcast #kurdish_podcast #podcast #podcasti_kurdi #kurdish_language #clip_kurdi #apple_podcast #dangi_khosh #dange_kurdi #arbil #hawler_podcast #blingo #blingopodcast #Blingo_podcast #blingo_kurdi #کورد_شۆ #دەنگ #ده نگی کوردی#گەیشتن #kurdishyoutube #kurdishsubtitles #america #hitory #blingos #kurdishblingo #apple_podcast #arbil #rojhelat #rojhalat #bashooor #bashori #iran #iraq #sulimaniyah #dawlat #welat #dawlamand #گرانترین #گرانی #گرانبها #گران #حکومهتی #و #ژیانی_دوای_مردن