У нас вы можете посмотреть бесплатно Documentary | شەهیدانی دەروازەی شار или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
پێنج گەنجی شاری سلێمانی بە ناوەکانی جەلال عەبدوڵڵا و بەرهەم عومەر و کەمال مەحموود و عەلی حەمەڕەحیم و تاریق قادر، رۆژی 24ی ئۆکتۆبەری ساڵی 1987 بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنی سلێمانی لە دووڕیانی سەرچنار، بەبەرچاوی بەشێک لە خەڵکی شارەوە گوللەباران کران. ئەو گەنجانە لە یەکێک لە شانەکانی رێکخستنی سەر بە کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان کاریان دەکرد. دوای دەستگیرکردنیان، هێزەکانی ئەمن هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکانیان و خێزانەکانیشیان دەستگیردەکەن. تاوەکو ئێستا چارەنووسییان نادیارە، تەنیا بەڵگەیەک لەسەر کەسوکارییان نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنی سلێمانییە کە دەڵێت کەسوکارەکانیان سەربڕدراون. ئەم بەڵگەفیلمە، لە رێگەی ئەو کەسوکارانەی کە هێشتا لە ژیاندا ماون لەگەڵ هاوڕێکانیان، چیرۆکی تەواوی ئەو گەنجانە و چارەنووسی کەسوکارییان دەگێڕێتەوە. بەڵگەفیلمی ''شەهیدانی دەروازەی شار'' لە رۆژی 13ی ئابی 2021 پەخشکرا. دەرهێنەر: نەبەز ئەحمەد بەرهەمی ساڵی 2021 Rudaw Stream