У нас вы можете посмотреть бесплатно Dr Aras- دکتۆر ئاراس- چۆن شامپۆ بەکار بهێنین؟ или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
پسپۆڕێکی پێست باس لە جۆرەکانی قژ دەکات و پشکنینێک بۆ زانینی جۆری پێستی سەر ئاشکرادەکات، هەروەها دەڵێت: هەندێک خانم پێستی سەریان چەورە بەڵام قژیان وشکە. دکتۆر سایە سامی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، باشترە هەفتانە سێ جار قژ بشۆردرێت و سەربەخۆ شامپۆی پزیشکی بەکارنەهێندرێت، بەڵکو پێویستە پزیشک بڕیار لە جۆر و پێکهاتەی شامپۆی بدات. دکتۆر سایە دەڵێت: ''شامپۆ دەبێت لەژێر سەرپەرشتی پزیشک بەکاربێت، چونکە هەندێک جۆری شامپۆ هەیە دەشێت ببنەهۆی شێرپەنجە بەتایبەت ئەو شامپۆیانەی مادەی فۆرماڵدیهایدیان تێدایە، هەروەها هەندێکیان دەشێت هەستیاری دروستبکەن لەوکەسانەی هەستیارییان بە پێکهاتەکانی شامپۆ هەیە. پسپۆڕەکەی پێست و جوانکاری لەنێو ستۆدیۆ پشکنینێکی سادە بۆ دەستنیشانکردنی چەوری و وشکیی پێستی سەر باسدەکات؛ ''کلێنکسێک لە پێستی سەر دەدرێت و بۆ ماوەی چەند چرکەیەک پەستانی دەخرێتە سەر، ئەگەر کلێنکسەکە هیچ دڵۆپێکی چەوریی لەسەر نەبوو واتە پێستی سەر وشکە، بەڵام ئەگەر دڵۆپی چەوری لەسەر کلێنکسەکە هەبوو ئەوا دەرخەری ئەوەیە کە پێستی سەر چەورە.'' لەبارەی جۆرەکانی شامپۆی منداڵان دکتۆر سایە سامی گوتی، کەسی ئاسایی نابێت شامپۆی منداڵان بەکاربهێنێت، چونکە توانای کۆنتڕۆڵکردنی چەوریی سەری نییە. پسپۆڕەکە باس لە بەکارهێنانی سابوون دەکات و هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان، ''سابوون بەهیچ جۆرێک بۆ پێستی سەر نابێت و بەکارنەهێندرێت''، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پێستی سەر ناوەندێکی ترشی هەیە، بەڵام سابوون تفتە و هاوسەنگیی ترش و تفتیی پێستی سەر تێکدەدات، سەرئەنجام پاشماوەی لەسەر پێستی سەر دەمێنێتەوە و دەبێتەهۆی تێکشکانی کیراتینی قژ. لە کۆتاییدا پسپۆڕەکەی پێست و جوانکاری رێنوێنیی هاووڵاتییان دەکات، سابوونی رەقی بۆ قژشۆردن بەکارنەهێندرێت، بەڵکو لەبری سابوون، شامپۆ بەکاربهێندرێت، هەروەها دەڵێت: وا باشترە شامپۆ پزیشکییەکان تەنیا لە دەرمانخانەکان بکڕدرێن و لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆر بەکاربێن.