У нас вы можете посмотреть бесплатно Dilawar Karadaghi دلاوەر قەرەداغی - زستان دێت или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
زستان دێت شیعر وخوێندنهوه دلاوهر قهرهداغی زستان دێت؛ ئێمە ئیتر یەکتر نابینینەوە، خوا حافیز ئیتر کەس نیە بەیانیان پەنجەرەکان بخاتە سەر کەڵکەڵەکەی کردنەوە کەس نییە ھەتاو لە پیاڵەکان ڕادات کەس نییە بە مێروولە بڵێت بەیانیتان شەکر زستان دێت و نیشتیمان چۆڵ شار چۆڵ و كۆڵان و مناڵی و هێلانەی كۆترەكان چۆڵ زستان دێت، كەس نادوێت كەس نامە نانوسێت، كەس تووڕە نابێت كەس هوتاف ناكێشێ، كەس بەقاشێك شووتیی و دۆلكەیەك ئاوی ساردەوە بۆ سەربان هەڵناگژێت كەس لەكونی دەرگای حەوشەوە لەكۆڵان نانۆڕێت زستان دێت، ئیتر من ناتان بینمەوە ھەموو شتێک ئەیبەستێ، قسە ئەیبەستێ پیاسە ئەیبەستێ، ھەتاو ئەیبەستێ، عەتر ئەیبەستێ بینین ئەیبەستێ، کتێبەکانی سەر شۆستە ئەیانبەستێ زستان دێت، ماڵئاوا تا ساڵانێکی تری هەتاو تا ساڵانێکی تری سڵاوی گەرم و تەوقەی گەرم خواحافیز، تا ئەو سەعاتانەی کە پڕ بوون لە دەقیقە تا ئەو هەفتانەی کە پڕ بوون لە ڕۆژ تا ئەو مانگانەی کە پڕ بوون لە وەرز تا ئەو وەرزانەی کە لێوان لێو بوون لە ساڵ خواحافیز، زستان هات، ئیتر هەرکەسەو بۆ ماڵی خۆی هەر عەترەو بۆ ناو شوشەی خۆی هەر کیژەو بۆ نێو سووچی ئاوێنەی خۆی هەر شیعرەو بۆ نێوو پەڕەی تەڕی دیوانی خۆی خودایە ئەمە چ چۆڵەوانییەکە ئەمە ئێرەیە یان ئەو نیشتیمانەی کە بۆ یەکەمین جار ئێوارەیەک ئێمەت بە پیاسە بۆ برد؟ خودایە ئەمە دوعای چ قوربانییەکە لەم نیشتیمانە دڵڕەقەی ئێمە گیرابوو خودایە، ئەمە لەعنەتی کام پیاوچاکە بەر ئەم نیشتیمانە گوناهبارەی ئێمە کەوت خودایە، ئەمە غەزەبی کام جەللادە لەم نیشتیمانە قوربانییەی ئێمەت گرت؟ زستان هات، ئیتر ئێمە یەکدی نابینینەوە تا کوژرانێکی تر، خواحافیز تا وەهمێکی تر ، خواحافیز تا ڕەقبوونەیەکی تر، ماڵئاوا زستان دێت دلاوهر قهرهداغی #Tarjeni_Reng