У нас вы можете посмотреть бесплатно تەنیایی ـــ دکتۆر هێمن خورشید или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
ئای چەند داماوم لەم دۆڵە قووڵەی پڕ تەنیاییدا! هەر هاوار دەکەم نە کەس دەمبینێ و نە دەستێ هەیە دەرم بهێنێ لەناو ئەم زەریا پڕ لە شەپۆلەی دوور لە خواییدا بۆ خۆم دەسووتێم زۆر بەئەسپایی جا کێ دەبینێ چۆنم دەکوژێ دەردی جودایی! دەترسم ڕۆژێ لەم خەڵوەتەدا سەربنێمەوە کەچی هاودەمێ هەر چاوەڕێ بێ کەی بێ بێمەوە! دوێنێ گەیشتم هەر چەند ڕۆژێکە و ئێرە جێدێڵم هیچ باکم نییە ئێرە جێدێڵم تەنیا پرسیارێ دەروونم دەخوا؛ ئاخۆ کەس هەبێ لە دوای مردنم تاوێ بۆم بگری و خەمم بۆ بخوا؟ چەند بەئازارە لەناو ئەم هەموو ژاوەژاوەدا هێشتا تەنیا بی مردبی و مابی خوا لە نزیکۆ تەماشات بکا و تۆ دوور لە خوا بی! ئای چەند بەسوێیە ژانی برینی بێ هاوزمانی سەد زوانت هەبێ و قسە نەزانی! دەترسم بمرم بێئەوەی کەسێ ڕۆندک بڕێژێ بێئەوەی ناخێ بۆ تەنیا ساتێ ئاخێ هەڵکێشێ وای چەند غەریبم لەناو ئاپۆرای ئەم خەڵکە زۆرەی دەوریان تەنیوم کاروانی تەمەن بەجێمدەهێڵێ و خوا چاوەڕێمە کەچی من لەجێی خۆمدا چەقیوم! چەند سەختە گوێیە نەبێتە ئاشنا و مەحرەمی ڕاز و هەڵگری ژان و خەمی زمانت چاوێک نەبێتە جێی حەوانەوەی نیگای چاوانت من هەر دەڕۆم و کەچی وەستاوم عەیامێ دەبێ دنیای بەرینم بەجێهێشتووە کەچی هەندێ جار هەستدەکەم ماوم ئای بۆ ئاشنایە لەم قوڕە خەست و لیتاوە چڕەی دەروونم دەرم کا ئای بۆ ئاوازێ بۆ دیداری یار سەرم گەرم کا دەترسم بمرم کەس پەیدا نەبێ جەستەم بە ئاوی ئەوین بشۆرێ و کفنێ لە پارچەی خەمی دابڕان بکاتە بەرم لەناو تابوونی ئەندێشەیەکدا هەڵمبگرێت و تاجی بێکەسی بناتە سەرم! دکتۆر هێمن خورشید