У нас вы можете посмотреть бесплатно BelgeFilm - KOÇERÎ-beşî 1 | بەڵگەفیلم- کۆچەری- بەشی 1 или скачать в максимальном доступном качестве, которое было загружено на ютуб. Для скачивания выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
کۆچەری یان رەوەندەکان هاوڕێی سرووشتن. ژیانی ئەوان لەسەر سەوزایی و ژیانی زیندووی کوێستانەکانە. کۆچەرییەکان بۆ بەردەوامیدان بە ژیانیان بەردەوام روو لە ناوجە شاخاوییەکانی کوردستان دەکەن. ئەوان بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە بەخێوکردنی مەڕوماڵات دەبەستن. ئەوان سەتان ساڵە بەمشێوەیە دەژین و گەرمیان و کوێستان دەکەن. هەر لە کۆنەوە وێڵن بەدوای وەرزی فێنک و سەوزاییدا بۆ گەیشتن بە خوڕەی ئاوی سازگار و خواردنی سرووشتیی بەهاری. ژنانی رەوەند ماندووترین گرووپن لە مێژووی خێڵەکەیاندا. بەخێوکردنی منداڵ و ئامادەکردنی خواردن ئەرکی لەپێشینەیانە. ئەوان بەدەستی خۆیان رەشماڵ دروستدەکەن و بۆ دەستکەوتنی سووتەمەنی دەبێت رێگەی شاخە سەختەکان ببڕن. لەم بەڵگەفیلمەدا کە بەرهەمی ساڵی 2013ـی تۆڕی میدیایی رووداوە باسی ژیانی رۆژانەی کۆچەرییەکانی کوردستان دەکرێت و لە دوو بەش پێکهاتووە. دەرهێنان: خالید حەمە لاو پرۆدیوسەر: بارزان محەممەد مۆنتاژ: دیار مەرجان