У нас вы можете посмотреть бесплатно دەنگی ئەمەریکا VOA | بەرکەوتوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە باس لە چیرۆکی ژیانی خۆی دەکات или скачать в максимальном доступном качестве, видео которое было загружено на ютуб. Для загрузки выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием видео, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса ClipSaver.ru
كه‌یوان یه‌عقوب فه‌یزوڵا، هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه و كاكه‌ییه، له ساڵی 1976 له هه‌ڵه‌بجه له‌دایك بووه ،به‌هۆی خاپووركردنی گونده‌كه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه هاتوونه‌ته ناوشاری هه‌ڵه‌بجه، له 16-3-1988 له هه‌ڵه‌بجه‌دا بووه، له دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وتووه، ده‌ڵێت هه‌ستم ده‌كرد ده‌مم سوتاوه، دواتر بۆم ده‌ركه‌وت گازه‌كه به‌سه‌ختی لێیداوم. كه‌یوان ده‌ڵێت له‌دوای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وام هه‌ستم به‌خراپی ته‌ندروستی كردووه، له ساڵی 2009 وه به ته‌واوه‌تی ئازاره‌كانی زیادی كردووه، خۆی و دایكی هه‌ردووكیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ژیانیان گوزه‌راندووه به‌هۆی كاریگه‌ری چه‌كی كیمیاویه‌وه ساڵی ڕابردوو دایكی كۆچی دوایی كردووه. كه‌یوان ده‌ڵێت هێنده ئازارم هەیە بێزار بووم، حه‌زده‌كه‌م له شوێنی چۆڵدابم و بگریم شه‌وتا به‌یانی له‌گه‌ڵ ئامێرێكدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م، ئێستاش هیچ هیوایه‌كم به ژیان نه‌ماوه. كه‌یوان ده‌ڵێت ڕاپۆرته پزیشكیه‌كان پێم ده‌ڵێن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به نه‌شتگه‌ری بۆ ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌م ده‌توانن كه‌مێك له ئازاره‌كانم كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام من توانای چوونه ده‌ره‌وه‌م نیه و هیچ وڵاتێكیش فیزای چاره‌سه‌رم پێ ناده‌ن. دەنگی ئەمەریکا گەورەترین دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە کە بە زیاتر لە 45 زمان کە یەکێکیان زمانی کوردیـیە بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو خەڵکەی لە ناوچەکانیان ئازادی ڕۆژنامەگەری سنووردارە یان هەر نیـیە. دەنگی ئەمەریکا لە ساڵی 1942 وەوە دامەزراوە و وابەستەیە بە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان بە شێوەیەکی دوروست و بێ لایەنانە و گشتگیر کە تێڕوانین و بۆچوونی هەموو لایەنەکانی تێدابێت، ئەمەش تاوەکو ڕاستیـیەکان بۆ خەڵکی بگەیەنێت. دەنگی ئەمەریکا تەنیا لە لایەن باجدەرانی ئەمەریکایـیەوە پارەی بۆ دابیندەکرێت وەک بەشێک لە ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی.